22/10/2025 - 03:33 PM
54 بینراو

کارکردن لە سەنتەرەکانی جوانکاری.

ئافرەتان

بەڕێزێك ئەپرسێ: کارکردن لە سەنتەری جوانکاری حەرامە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:بە دڵنیاییەوە کارکردن لە سەنتەری جوانکاری ئەگەر هاتوو پزیشک یا کارمەندەکان پابەند نەبوون بە ڕێکارە شەرعیەکان کە ئێستا لە سەدا نەوەتیان پابەند نابن حەرامە، یەعنی بۆتۆکسی تیا ئەکرێ، فیلەری تیا ئەکرێ، لێزەری برۆی تیا ئەکرێ، تاتۆی تیا ئەکرێ، هەموو ئەمانە لە سەنتەری جوانکاری ئەکرێ هەموو ئەمانە حەرامن، لەبەرئەوە ئەڵێ ئەگەر پزیشک یا کارمەندی سەنتەرەکە پابەند بوون بە ڕێکارە شەرعیەکانەو وە کاری حەرامیان لە سەنتەرەکانیان نەکرد ئەو کاتە ئەڵێین کارکردن وە داهاتی سەنتەرەکەش حەڵاڵە، بەڵام ئەگەر پابەند نەبوون وەک ئەوەی ئێستا لە سەدا نەوەت و پێنج پابەند نین ئەڵێین کارەکە حەرامە وە کاری کارمەندەکە و داهاتی سەنتەرەکەش حەرام ئەبێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک