22/10/2025 - 03:35 PM
72 بینراو

مەرجەکانی پێدانی قەرزی شەرعی.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک کە دەربارەی کۆمپانیایەکی فەڕەنسی پرسیار ئەکا، هەڵبەت ئەم بەڕێزە عەرەبە ئەڵێ: کۆمپانیاکە ساڵی (1864) دامەزراوە وەکالەتمان هەیە لە چەند دەوڵەتێکی دونیا، ئێمە قەرزی بێ زیادە ئەدەین بە خەڵک، وە بە پێی ڕێکارەکانی شەریعەت قەرزەکان ئەدەین، مەرجەکانمان بەم شێوازەیە کە باسی کردووە: یەکەم ئەڵێ: پێویستە کەسی قەرزار کەسێک نەبێ کە پێشتر ئیدانە کرابێ، لەبەر ئەوەی قەرزی نەداوەتەوە. دووەم: سیعری فائیدەمان لەسەر قەرزەکان نییە چونکە دەزانین حەرامە. سێیەم ئەڵێ: پێویستە ئەو کەسەی کە قەرزەکە داوای ئەکا لە بەینی سێ هەزار دۆلار بۆ یەک ملیۆن دۆلار بێ، وە ئێمە سێ هەزار دۆلار قەرزی کەمترمان نییە، موددەی دانەوەی قەرزەکە لە بەین ساڵێک بۆ بیست و پێنج ساڵ دایە، کەسی قەرزار ئازادە لە بژاردەکردنی ڕێژەی قەرزەکە وە شێوازی دانەوەی قەرزەکە لە ساڵێک بۆ بیست و پێنج ساڵ، هیچ مومتەلەکاتێکی کەسی قەرزار وەرناگرین وەکو زەمان، دانەوەی قەرزەکە لە دوای سێ مانگ لە وەرگرتنی قەرزەکەوە دەست پێ ئەکا، هەموو ئەو داوایانەی کە پێشکەش ئەکرێن بۆ وەرگرتنی قەرزەکە لە لایەن لیژنەیەکەوە تاوتوێ ئەکرێن وە بڕیاریان لەسەر ئەدرێن لە ماوەی (48) سەعاتدا، ئەم مەرجانەی ئێمە باسی ئەکەن شەرعین؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم مەرجانە هیچ کامیان ناشەرعی نین، بەڵام ئەوەی زۆر جێی گومانە ئەوەیە کە ئەمە ئەم ماستە بێ موو نییە بەڕێزان، ئەم کۆمپانیایە مەحاڵە کۆمپانیایەکی فەڕەنسی بێ، سێ هەزار دۆلار تا سەد هەزار دۆلار، تا ملیۆن یەک دۆلار بە قەرز بەم شێوازە بیدا بە خەڵک بە بێ بەرامبەر، مەحاڵە شتی وا، لەبەر ئەوە من هەستەکەم ئەم پرسیارە بڕگەی نوقسانی تیا هەیە، ئەگەر تەنها ئەمانە بێ گرفتی شەرعی لەوەی کە من خوێنمەوە نییە، بەڵام من دڵنیام بەوەی کە شتی شاراوە هەیە لەم عەقدەیەدا، ئەو بەڕێزەی کە پرسیارەکەی ناردووە دەقیق نەبووە لە ناردنی پرسیارەکەدا، ئەویش هەر ئەوەندەی ئاگا لێیە، بۆیە بەڕێزان ئەگەر هەر کۆمپانیایەک بەم ڕێکارانەی کە باس کراوە لە پرسیارەکەدا قەرز بدا هیچ گرفتی شەرعی نییە، پێچ و پەنای تێنەکەوێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک