22/10/2025 - 03:36 PM
65 بینراو

فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی دەکرێت لەکاری  ناشەرعیدا بەکار بێن.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر کەسێک مۆبایلێک یا هیدفۆنێک یا هەر شتێکی تر لەو بابەتانە بکڕێت وە لە کاری خراپدا بە کاری بێنێ من تاوانبار ئەبم لەسەری؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: گرفتێکی شەرعی دروست ناکات. نەخێر، چ پەیوەندی بە تۆ هەیە؟ تۆ دوکانی مۆبایلت هەیە چ پێویستەکا بە خەڵک بڵێی هیدفۆنەکە یا مۆبایلەکە بۆچی بەکاردێنی؟ بەڵام ئەگەر سوور لە سەدا سەد زانیت بۆ حەرام بەکاری دێنێ ئەو کات حەرامە پێی بفرۆشی تا دڵنیا نەبی لەمە هیچ گرفتێکی شەرعی نییە لەوەی کە تۆ مۆبایل یا هیدفۆن یا هەر ئامێریکی تر بە خەڵک بفرۆشی، کە ڕووی بەکارهێنانی باش و خراپیشی هەیە پێویست ناکاتەوە لە خەڵک بپرسی.

لینک