مامەلە کردن لەڕێی فۆڕێکسەوە.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ڤیدیۆیەکی بەڕێزتانم بینیووە لەسەر فۆرێکس لە یوتوب کە ئاماژە بەوە دەکەیت حەرامە، بەڵام ڤیدیۆکەی چوار ساڵ لەمەو پێشەو قسەم لەگەڵ کۆمپانیاکە کردووە وتوویەتی سیسستەمەکەی ئێمە (STP)یە واتە بە تەواوی ئیسلامیەو هیچ زەڕیبەیەک وەرناگرین تەنها حەقی عەمولەکەمان وەردەگرین، وتی تۆ تەنها بە پێشبینی خۆت قازانج و زەرەر ئەکەی، واتە من بۆ نموونە ئێستا دۆلار بکڕم بەرامبەر بە دینار بە (150) هەزار دینار بۆ سبەینێ بەرز بێتەوە بۆ (200) هەزار دینار، لێرە من قازانج ئەکەم وە زەرەریش بە هەمان شێوە، ویستم پرسیار لە بەڕێزتان بکەم ئایا زانیاریتان هەیە لەسەر ئەم کۆمپانیا ئیسلامیانە؟ من دەمەوێ بەشداری بکەم بەڵام لەسەر قسەی بەڕێزتان ویستم بە تەواوی لەسەر حەڵالی دڵنیا ببمەوە.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئیشکردن لە فۆرێکس حەرامە، هیچ ئەکاونتێکی ئیسلامیشی نییە فۆڕێکس بەو مەعنایی کە ئێمە ئێستا بمانەوێ، فۆرێکس مەنەسەیەکە بۆ ئاڵوگۆڕی کردنی دراو، فۆرێگین ئیکس چێنگین، ئەم ئەم کۆمپانیایە ئێستا لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی دراو وە موئەشیراتی ئەسهوم ئیش ئەکا، ئێمە ئەڵێین بەڕێزان ئەم کۆمپانیایە لە کۆمەڵێک ڕووەوە ئیشکالی هەیە، تەنها لە ڕووی ئەوەو نییە کە ئێمە گوتومانە با بڵێین لە یەک جانیبدا کە ڕیبایە یا لیڤریجە، ئەگەر لیڤریج بە کار نەهێنێ، یەعنی ڕوویەکی کۆمپانیاکە لە هەر لایەکەوە بۆی ئەچی کە سەیر ئەکەێ ئیشکالی هەیە. یەکەم: ئەم کۆمپانیای فۆرێکسە بە ئەکاونتە ئیسلامیەکەشەوە سپریدی هەیە، ئەم سپریدانە ئێمە هەموومان ئەزانین کە تۆ ئەچی لە کۆمپانیا دراوێک داخڵ ئەکەی یەکسەر بۆت ئەکاتەوە بە دراوێکی تر کە (زەوجی عوملەی) پێ ئەڵێن، بۆت دەکاتەوە بە دراوێکی تر بە نرخێکی زیاتر لە بازاڕ، ئەمە بۆچی؟ ئێ باشە ئەم کۆمپانیایەی کە من کۆمپانیای نێوەتگیرە و لە ڕێی مەنەسەکە وەئیش ئەکا من بۆچی بێم ئەم زیادەیە بدەم؟ من بچم بۆ بازاڕی دۆلارەکە ئەوە قبووڵ دەکەم کابرا لە نرخی بازاڕ سەنتێک زیاترم لێ وەربگرێ؟ نە، کە چوویتە فۆرێکس لە مەنەسەی فۆرێکسەوە ئەبێ قبووڵت بێ کە پارەکەت بۆ بگۆڕێ و قبووڵیشیت بێ لە بازاڕ زیاترت لێ وەربگرێ، ئەمە یەکێکە لە ئیشکالەکانی ئەم کۆمپانیایە. دووم: لیڤرەیجی هەیە، لە لیڤریجەکاندا تۆ ئەتوانی یەک بۆ چوار سەد تا پێنج سەد قاتی پارەکەی خۆت مامەڵە بکەی، ئەمەش دیسانەوە حەرامێکە وەجهێکی ترە لە وەجهەکانی حەرام، وتومانە ئەگەر تۆ ئێستا ئەمەش دەکەی هەر خۆی بۆ خۆی ئێستا کۆمپانیاکە گرفتی تری هەیە. خاڵێکی تر لە گرفتەکانی ئەم کۆمپانیایە ئەوەیە ئێمە ئەڵێین جاری وا هەیە ئەکاونتەکە لە ماوی بیست و چوار سەعاتدا لە ئەکاونتی ئیسلامیدا داناخرێتەوە، باشە، بەڵام تۆ ئەزانی ئەو کۆمپانیایەی کە پارەکە ئەدا بە تۆ، یا تۆ لە ڕێگەی ئەوەوە ئەو مەعامەلە ئەکەی ئەو لەگەڵ کۆمپانیای فۆرێکس بە هەمان ڕێکاری ڕیبا و مەعامەلە ئەکا ئەگەرچی لەسەر تۆیشی لابردبێ کۆمپانیا نێوەتگیرەکە، کەواتە لە ئەسڵدا ئەم عەقیدەی تیایە، ئەم مەرجەی تیایە، ئەم ڕێکارە، ئەم شێوازە مامەڵەیە هەیە، تۆ کە ئەڵێی ئەکاونتێکی ئیسلامی، کە زانیان ئەمە ئەبێ، هاتن ئەم شەرتەیان لابرد، بەڵام شەرتەکە نێوان کۆمپانیای نێوەتگیر و مەنەسەکەیە هەر وجوودی هەیە. خاڵێکی تر ئەوەیە ئێمە ئەڵێین ئەمانە موعامەلاتی وەهمین بەڕێزەکان، یەعنی تۆ ئەڵێی من پارەم کڕیوە، کوا پارەکە؟ قەرزی پارەکەت کردووە؟ نەتکردووە، پارەکە لە فەزایەکی مەزاجیدا، لە شاشەیەکدا هەیە، وە ئەم موعامەلانەی کە ئەکرێن بە کۆی کاڵاکانی ئەو بازاڕەوە ئیتر هەر جۆرە دراوێکن ئێمە گوتومان ئەمانە موعامەلاتی وەهمین، موعامەلاتی حەقیقی نین، پارەش ئەبێت دەست بە دەست بێ، واتە ئەو پارەی تۆ ئەیکڕی ڕێک بێتە سەر ئەکاونتەکەی خۆت لە هەمان کاتدا، وە تۆ ببی بە خاوەنی فیعلی ئەم پارەیە، وە تۆ کەس ئیجبارت نەکا بە فرۆشتن یا کڕینی پارەکان بەبێ ویستی خۆت، کە کۆمپانیا ئیجبارت دەکا لە گەڕانەوەو لە فرۆشتنیشدا، لە هەموو ئەمانەیە کۆمپانیاکە ئەم کارە نامەشڕوعانە ئەکا. وە فۆرێکس بەڕێزان دەستێکی زەبەلاح لە پشت یاری کردن بە نرخەکانیەوە هەیە، کە خەڵکی لاواز، خەڵکی کەمدەرامت کە ئەچن بەشدار دەبن هەمیشە ئەو کەسانەن کە دۆڕاون، چونکە کۆمپانیای زەبەلاح لە پشتی فۆرێکسەوەن، کۆمپانیای نێوەندگیری بە قووەتی تیایە کە ئەیەوێ یاری بە نرخی پشکەکان بکا، یان نرخ یاری بە نرخی دراوەکان بکا، دراوێکی زۆر ئەخاتە بازاڕەوە کە ئەیشکێنێ، کە ئەیشکێنێ ئەوانەی کە پارەیەکی کەمیان هەبووە بەشدار بوون حسابەکانیان سفر ئەبێتەوە، کۆمپانیا ئەکاونتەکانیان دائەخا و پارەکانیان ئەڕوا، دواتر کە بیەوێ بەرزی بکاتەوە پارە سەحبی دەکاتەوە نرخی پارەکان بەرز دەبنەوەو دیسان و ئەو خەڵکەی کە بەشدار بوون زەرەرومەند بوون لە ئیشەکە. بۆیە بەڕێزان ئێمە بە ئەزموون قسە لەسەر ئەم بابەتانە ئەکەین، وە ڕێکاری شەرعیش قسە لەسەر دەکەین، ئەم کارانە حەرامن، خۆتان لە فۆرێکس مەدەن بە هی شێوازێک، ئەم هەڵخەڵەتاندن و ئەم چاوبەستەی 'وەڵا ئەکاونتی ئێمە ئەکاونتی ئیسلامییە، وەڵا ئێمە لیڤەرەیجمان نییە، وەڵا ئێمە..'، ئێمە گوتومان یەک هۆکار نییە بۆ حەرامی فۆڕێکس، فۆڕێکس دنیایەک هۆکار هەیە بۆ حەرامی، یەک هۆکاریشی چارەسەر بکرێ باقی هۆکارەکانی حەرامی ئەکەن.
لینک