شکاندنی ئیحرام بەر لەسەرچاکردن.
ئێمە ڕۆیشتین بۆ مەککە عەمرەمان کرد، دوای ڕۆیشتن بۆ ئوتێل خۆمان گۆڕی وە سەرمان پاشان سەرمان تاشی، واتە بە پۆشاکی ڕۆژانی خۆمانەوە سەرمان چاك کرد، ئایا عەمرەکەمان دروستە؟ چی پێویست ئەکات بیکەین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: ئەگەر ئەمە لە ڕووی نەزانییەوە کرابی هیچ گرفتی شەرعی نیە، کەسێکە بیری چووە یان ئەم حوکمە شەرعیەی نەزانیوە چووە جلەکانی داکەندووە، ئیحرامەکانی داکەندووە لەبەر خۆی دوای ئەوەی کە ئیحرامی داکەندووە ئینجا چووە بە جلی ئیعتیادیەوە سەری چاککردووە، ئەمە لە ڕووی نەزانین و لە بیرچوونەوە گرفتی شەرعی نییە، ئەگەر کەسەکەش بۆ پاساو ئەم کارە بیکا، یەعنی بۆ نموونە ئەزانێ بەڵام ناچارە بیکا لەبەرەوەی نەخۆشە یا لەبەر ئەوەی بۆ نموونە تووشی گرفتێکی کوتوپڕ هاتووە کە پێویست بەوە کە بەوەی جلەکانی ئیحرامی دابکەنێ، ئێمە ئەڵێین لەم حاڵەتانەیە ئەو کاتە فیدیەی ئەکەوێتە سەر، فیدیەکەی وەکوو خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ: ﴿.. فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ۚ .. ﴾، ئەگەر فیدیای ڕۆژووەکەیدا سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو ئەبێ، ئەگەر فیدیەی سەدەقەی دا خواردنی شەش فەقیر ئەدا، ئەشتوانێ حەیوانێک بکە بەخێر، بە یەکێک لەمانە ئەگەر حاڵەتەکە وەکو عەرزم کردن پاساوی شەرعی هەبوو بۆ شکاندنی ئیحرامەکە پێش سەرچاککردن ، بەڵام ئەگەر لە ڕووی نەزانینەوە بوو، ئێستا ئەم بەڕێزە ئەڵێ نەمانزانیوە کەتزانی هیچ ئیشکالی شەرعی نیە و گوناهباریش نابی، ئەگەر کەسێ بزانێ و بە پاساو بیکا ئەو کاتە وەکو عەرزم کرد یەکێک لەم سێ خاڵە جێ بەجێ ئەکا و گوناهەکەی لەسەر لا ئەچێ، ئەگەر کەسێک بەبێ پاساو بیکا و بە عەمدەن بیکا ئەو کات ئەو کەسە ئیلا ئەبێ حیوانێک بکا بە خێر و ئەوە فیدیەکەیەتی، شتێکی تر لەسەر واجب نابێ. کەعبی کوڕی عوجرا ئەگێڕێتەوە بۆمان، ئەڵێ: پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە زەمەنی حودەیبیەیە، ئەفەرمووێ بینیمی، ئەسپێ لەسەر دەم و چاوم ئەهات و ئەچوو، وە قژم بە حوکمی ئەوەی کە لەوانەیە زۆر چڵکن بووبێ و ئەسپی هەبووە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (أيؤذيك هوام رأسك ؟ )، فەرمووی: (ئەو حەشەراتانە ئازاری قژت ئەدەن، سەرت ئەدەن)، گوتم: (بەڵێ)، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (سەرت بتاشە وە سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بە یا خواردنی شەش فەقیر بدە، یا حەیوانێک سەر بڕە)، لەبەر ئەمە حوکمێکی شەرعیە و بەم شێوازە جێبەجێ ئەکرێ کە عەرزم کردن.
لینک