دەست بەرکەوتنی داوێنی منداڵ لەکاتی پاککردنەوەی.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا لە قورئان یان لە فەرموودەی سەحیح باس کراوە کە دەستنوێژ بۆ پاک کردنەوەی مناڵ، گۆڕینی دایبی بشکێ؟ گوێم لە مامۆستایەکی بەڕێز بوو گوتی ناشکێ، هەرچەندە بۆ خۆم دەستنوێژی تازە دەگرمەوە.
وەڵام
بەڕێزان ئەو حەدیسانی لەسەر ئەم بابەتە هاتوون ئەحادیسەکان جیاوازن وە عولەما خیلافیان هەیە لەسەر ئەوەی کە حەدیسەکان لەسەر جێبەجێکردنی حەدیسەکان، ئێمە ئەڵێین ئەحوەت وایە مادەم ئەم بابەتە بابەتێکی خیلافییە ئینسان دەستی بەرداوێنی خۆی یا کەسێکی تر کەوت دەستنوێژ بگرێتەوە، ئەمە ئەحواتە، واتە ئەگەر بمانەوێ تەواو دڵنیا بین لە دینی خۆمان وە تەواو ڕێکارە شەرعیەکانمان گرتبێتەوە وە لەم خیلافی فوقەها دەرچین باشتر وایە ئینسان دەستی بەر دا داوێنی خۆی یا داوێنی کەسێکی تر کەوت دەستنوێژ بگرێتەوە، لەبەر ئەوە ئەڵێین بەڵێ پێغەمبەری خوا (ﷺ) حەدیسێکی هەیە کە بووسرە ڕیوایەتی ئەکا، فەرموویەتی: (مَن مسَّ ذَكَرَهُ فليتوضَّأ)، (هەر کەس دەستی بەر داوێنی خۆی کەوت با دەستنوێنژ بگرێتەوە)، وە قیاسان لەسەر داوی بێنی خۆی، ئەگەر بە داوێنی خۆی دەستنوێژی بشکێ بە داوێنی کەسێکی تریش بە تەئکید، بەڵام ئەگەر لە کاتی دایبی گۆڕیندا دەست بەر داوێن نەکەوێ، یا لەسەر دەستکێش، یا لەسەر جلەوە دەستی بەرکەوێ هیچ گرفتێکی شەرعی نییە و دەست نوێژی پێ ناشکێ، بەڵام ڕاستەوخۆ پێست بە پێست دەست بەر داوێن بکەوێ ئەسڵ وایە وە ئیحتیات وایە ئینسان دەستنوێژ بگرێتەوە. خوای گەورەش زاناترە
لینک