دانانی نینۆکی دەستکرد.
بەڕێزێك ئەپرسێ: نینۆکی دەستکرد دابنێین بۆ ئافرەتان لە ڕووی شەرع و حەڵاڵە یا حەرامە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەڵێین ئەگەر دانانی نینۆکە دەستکردەکان بۆ کەسێکە کە نینۆکی نەماوە یا هەڵوەریوە یا نینۆکی تێکچووە و شێواوە، ئەڵێین ئەگەر بە مەبەستی داپۆشینی ئەم عەیبە بێ کردنی نینۆکەکان کێشەی نییە، بەڵام بە مەرجێک ئەبێ لە کاتی دەستنوێژدا ئاو بچێتە ژێریان یا لا ببرێن لە کاتی دەستنوێژدا، بەڵام ئەگەر نینۆکەکان تەنها بۆ جوانی بێ وە ئەوەی کە ئێمە ئێستا ئەیبینین کە هەیە نینۆکی درێژ درێژ، وە نینۆکی ناشیرین ناشیرین، ئەمانە حەرامن وە ئەمانە چۆن ئێمە گوتومانە برۆ کردن یان وتومانە ڕێککردنەوەی دەم و ددان یان وتومانە دەموچاو هەڵگرتن و وتومانە ئەمانە حەرامن، ئەم نینۆك کردنانەش ئەچنە هەمان حوکمەوە چونکە ئەمە جوانییەکی دەستکردە وە ئەمە شتێکە جاری وا هەیە نایەڵێ ئاوی دەستنوێژ بە تایبەتی کە زۆر درێژبێ بچێتە ژێر نینۆکەکان وە هیچ پاساوێکی شەرعیش نییە بۆ بەکارهێنان، لەبەر ئەوە وەکو عەرزم کردن نینۆکی دەستکرد بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕووی پزیشکییەوە بە کاری دێنن وە بۆ داپۆشینی عەیبێک بە کاری دێنن هیچ ئیشکالی نیە، ئەوانەی کە بۆ جوانی بە کاری دێنن ئەمانە حەرامە، کە وتمان حەرامە چ بیکەی بۆ خەڵک چ بۆت بکرێ هەردیسانەوە حەرامە و بەکارهێنانی شەرعی نییە. خوای گەورەش زاناترە
لینک