دروستکردنی وێنە لەسەر جل و بەرگ و لەبەرکردنی.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من جلوبەرگی ئافرەتان دەفرۆشم هەند لە جلەکان وێنەی ئاژەڵ و گیانلەبەری لەسەرە وەک پەپولە و ئەسپ ورچ و هەندێک جار شەیپی دەموچاوی لەسەرە، ئایا فرۆشتنی ئەم جۆرە جلانە جائیزە یا جائیز نییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: بەڕێزان ئێمە ئەڵێین با ئینسان خۆی لەم وێنانە بە تایبەتی وێنەی کێشراو، وێنەی بۆ نموونە ئەگەر وێنەکە فۆتۆیە، فۆتۆی لەسەرە و هی کەسێک ئیعتیادیە و بە دەست نەکێشراوە ئەمە زۆر کێشەی نییە، بەڵام بە مەرجێک ئەم وێنانەش وە ئەم جلوبەرگانە بۆ ئینسانی گەورە لەبەر نەکرێ، بۆ؟ چونکە ئەمانە بۆ نوێژ زۆرجار لەبەر ئەکرێن، بۆ مزگەوت لەبەرئەکرێن کە سەرنج ڕاکێشە بۆ نوێژخوێنی بەرامبەر، کەواتە ئێمە ئەڵێین وێنەی دەستکرد وە کێشراو ئەگەر کەسێک ئەیکا لەسەر قەمیس با وێنەی سروشت بێ، یا وێنەی ئەگەر گیانلەبەریشە وێنەیەک بێ کە تارمایی بێ، یا بەشێکی گیانلەبەرەکە بێ کە پێی نەژی، کە ئەسڵیش وایە ئەم جۆرە جلوبەرگانە بە هەر شێوازێک وێنەکە فۆتۆ بێ یا ئەمانە بێ بۆ مزگەوت وە بۆ نوێژ بۆ عیبادات لەبەر نەکرێ، چونکە ئینسان لە نوێژ ئەکا وە ئینسان سەرنج ڕائەکێشێ لە کاتی نوێژدا، وێنەیەک بە پشتەوەیە کە نوێژ ئەکەی ئەوەی دواتەوە سەیری وێنەکە ئەکا، دەڵغەی لە وێنەکەیە، تا نووسراو ئێستا زۆرێک جلوبەرگ هەیە کابرا ئەچێتە نوێژەوە بە قەد یەک دایەلۆگ لە پشتی نووسراوە، باوەڕکە ئەوەی پشتەوە ئەگەر ئەنگلیزی بزانێ حەتا ئەو دایلۆگە نەخوێنێتەوە لەوانەیە فاتیحەکەی بۆ نەخوێندرێ، ئێ بۆچی خۆت تووشی حەرام ئەکەی خەڵکیش تووشی حەرام ئەکەی؟ کەواتە جلێکی سادە، جلێکی ڕێکوپێک، جلی عیبادەت، مەفروزە بەو شێوازە بێ وە کردنی و کێشانی ئەم وێنانەش بەو شێوازە، ئەگەر ئینسان وێنەکێش بێ هی مرۆڤ بێ، هی ئاژەڵ بێ ئەمانە حەرامن، بە تایبەتی ئەگەر کاملی جیسمەکە یا بەشی زۆری جیسمەکە بکە کە پێی بژی، بەڵام ئەگەر وێنەی فۆتۆ بێ ئیشکالی کەمترە لە ڕووی شەرعەوە، بەڵام وەکو عەرزم کردن هیچ کامیان بۆ کاتی عیبادەت لەبەر نەکرێن. خاتوو عائیشە حەدیسێکمان بۆ ئەگێڕێتەوە ئەفەرمووێ : پێغەمبەری خوا (ﷺ) ویستی بێتە ماڵەوە لەبەر دەرگا وەستا نەهاتە ژوورەوە، بینیم دەموچاوی کرژ بوو. ئەفەرمووێ: گوتم ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر شتێک ئەبینی کردوومە با تەوبە بکەم بگەڕێمەوە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (النمرقة) (نومڕوقە وەکوو سەرین (بالیف) وابوو)، ڕەسمی لەسەر بوو، ئەڵێ: گوتم ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ)، (اشْتَرَيْتُهَا لَكَ لِتَقْعُدَ عَلَيْهَا وَتَوَسَّدَهَا)، ئەڵێ: (بۆیە کڕیومانە بۆ ئەوەی لەسەری دانیشی یا شانی لەسەر دادەیت)، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ،فەرمووی: (إِنَّ أَصْحَابَ هَذِهِ الصُّوَرِ يَوْمَ القِيَامَةِ يُعَذَّبُونَ)، فەرمووی:( ئەو کەسانەی ئەو ڕەسمانەیان کردووە لەسەر ئەو پشتییەوە، لەسەر ئەو بەرگە پشتییە خوای پەروەردگار سزایان ئەدا لە قیامەتدا پێیان ئەفەرمووێ (أَحْيُوا مَا خَلَقْتُمْ)، (ئەوانە زیندوو بکەنەوە کە دروستان کردووە) فەرمووشیەتی: ( إِنَّ البَيْتَ الَّذِي فِيهِ الصُّوَرُ لاَ تَدْخُلُهُ المَلاَئِكَةُ)، (ماڵێک ئەو جۆرە ڕەسمانەی تیا بێ فریشتە تێی ناچێ)، با خۆمان تووشی حەرام نەکەین، عیبادەتەکانمان بە دەستی خۆمان کەم و پووچ نەکەینەوە، وە کاڵیان نەکەینەوە. ئەم جۆرە وێنانە یەکەم: ئەو بەڕێزانەی وێنەکێش خۆیان لە دوور دروستکردنی ئەم وێنانە بپارێزن، ئەگەر هەر نەکرا نەکرا ئەو بەشەی لەش وێنە بکێشن کە وەکو عەرزم کردن کەسەکە یا مەخلووقەکە پێی ناژی، وەکوو تر وێنەی سروشت و تارمایی و ئەمانە گرفتێکی شەرعی نیە، بەس بۆ نوێژ و عیبادەت ئەمانە بە هیچ شێوازێک لەبەر نەکرێن. خوای گەورەش زاناترە
لینک