22/10/2025 - 04:14 PM
55 بینراو

گوێڕایەڵیکردنی باوک و دایک.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەمەوێ بڕۆم بۆ وڵاتی مەغریب یا ئەوروپا و لەوێ بمێنمەوە، گوێڕایەڵی باوک و دایکم لەم بابەتەدا حوکمی چییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: حوکمی واجبە، ئەگەر باوک و دایکت پێیان ناخۆش بێ بەجێیان بهێڵی وە ڕازی نەبوون بەوەی بە جێیان بێڵی حەرامە بە جێیان بێڵی، چونکە ئەمە یەکەم قەتیعەێ ڕەحمە، دووەم بێ گوێی باوک و دایکت لە بابەتێکدا کە نە ناچاری نە پێویستت بەوەیە، خوای پەروەردگار تەنها لەوەی کە ئەفەرمووێ: ﴿وَإِن جَاهَدَاكَ عَلَىٰ أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ﴾، بەڵام ئەفەرمووێ: ﴿وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا﴾، بۆیە ئینسان زەروورە بە گوێی باوک و دایکی بکا وە لە فەرمانیان دەرنەچێ بە تایبەتی لە کارێکدا کە ناشەرعی نییە، بە عەکسەوە کارەکەی تۆ ناشەرعییە تەسیلەی ڕەحمیان لەگەڵ ئەپچڕێنی وە بە جێیان دێڵی لە کاتێکدا ئەوان لەوانەی پێویستیان پێت بێ. پێغەمبەری خوا (ﷺ) جارێکیان پیاوێک لە خزمەتیدا ئەیویست بڕوا بۆ غەزا، پێغەمبەری خوا لێی پرسی دایکت ماوە؟ کابرا گوتی بەڵێ، ماوە, پێغەمبەری خوا فەرمووی: (بگەڕێرەوە خزمەتی بکە بە هەشت لای قاچەکانی دایکتەوەیە). بۆیە بەڕێزەکەم ئەگەر ئینسان پێغەمەری خوا خەڵکی لە غەزا گێڕابێتەوە بۆ لای دایکی، ئێستا تۆ لە ئەوروپا ناگەڕێیتەوە بۆ لای باوک و دایکت، ئەم کارانە ناشەرعین بەڕێزان، گەنجە بەڕێزەکان دڵی باوک و دایکتان ڕابگرن، وە بێ گوێییان مەکەن بە تایبەتی دڵنیا بن سەد لە سەد باوک و دایکتان لە بەرژەوەندی ئێوە قسە ئەکەن، وە بەرژەوەندی ئێوەیان ئەوێ لە بەرەوە سەرپێچییان مەکەن.

لینک