22/10/2025 - 04:16 PM
59 بینراو

ئەو کەسانەی پێویستە بەسەریان بکەینەوە.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر هەموو ژیان خەریکی پەیوە خزمایەتی بێ زیادەڕەوی هەتا زیاتر لە چەند جارێک بۆ کۆبوونەوەو کات بەسەر بردن و دەعوەت و تێکەڵاوی و غەیبت کردن و فشەو گاڵتە و یاری کۆنکان و دۆمینە و..هتد، (ئەم برادەرە دیارە ئیشەکە وردە وردە بەرەو ئەو سەری ئەبا)، ئەڵێ (أُولُو الْأَرْحَامِ) کێن وە تا چەند واجبە سیلەی ڕەحم لەگەڵ ئەم خەڵکەنەدا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: (أُولُو الْأَرْحَامِ) بەڕێزان ڕەئی ڕاجیحی زانایان ئەو کەسانەن کە ئێمە پەیوەندی خوێنمان بە جۆرێک لە جۆرەکان هەیە لەگەڵیاندا وە کەسی خزمی خۆمانن، ئیتر ئەمانە پورزا،خاڵۆزا، ئامۆزا..هتد هەموو ئەمانە ئەگرێتەوە، ئینسان دروست نییە قەتعی سیلەی ڕەحم لەگەڵ ئەمانە بکە، بەڵام تێکەڵیەك سەر بکێشێ بۆ حەرام ئەوەش دیسانەوە دروست نییە، یەعنی ئێمە ئەڵێین سیلەی ڕەحم بەڵام سیلەی ڕەحم نەك ئەوەی بچی تێکەڵی لەگەڵ کچ و کوڕ و ژن و پیاو تێکەڵ بکەی بەیەکدا و وە کۆبوونەوەی ناشەرعی دروست بێ لە بەینی هەموو ئەمانەدا، ئەمە نا، یا بۆ نموونە تۆ بچی دابنیشی گەعدە و مەجلیس گەرم بکەیت و کۆنکان و دۆمینە و ئەم بابەتانە بێنی و کچ و کوڕ بە یەکەوە دانیشن خەریکی ئەمانە بن، شەرع لەگەڵ ئەمەیان نییە کاکە، ئەمە پێی ناوترێ سیلەی ڕەحم، سیلەی ڕەحم ئەوەیە ئێمە بە سەرکردنەوەی کەس و کاری خۆمان بکەین، لەگەڵ خەم و ئازارەکانیان بین، لە خۆشی و ناخۆشیاندا بەشداریان بین، دەستباریان بین، وە مەرج نییە سینەی ڕەحم تەنها بەوە بکرێ ئێمە بڵێین (وەڵا سەری لێ بدەین)، بۆت ناکرێ سەری لێ بدەی تەلەفونێکی بۆ بکە، بۆت ناکرێ سەری لێ بدەی سەلامێکی بۆ بنێرە، هەواڵێکی بپرسە، بۆ نموونە موحتاجە پارەیەکی بۆ بنێرە، لەوانەیە پارە ناردنەکە سیلەی ڕەحم بێ تۆ لە ئەوروپای دەستت پێی ناگا پورزاتە، ئامۆزاتە، بەڵام لێقەمانێکی هەیە سەد دۆلاری بۆ بنێرە لە سەد سەردانی بێ پارە ئەو زیاتر دڵی پێ خۆش ئەبێ وە ئەو زیاتر هەست بە گەرم و گوڕی خزمایەتیەکە ئەکا، لەبەر ئەو گەرم و گوڕی خزمایەتی هەندێک جار پارە ئەیکا، هەندێک جار دەعوە ئەیکا، هەندێک جار قسەی خۆش ئەیکا، هەندێک جار سەردانی ئەیکا، هەموو ئەم میکانیزمانە بۆ ئەدای واجبەکە ڕێگە پێ دراون، بەڵام بە مەرجی ئێمە بۆ واجبێک نەچین حەرامێک بکەین، وەکو عەرزم کردن تێکەڵی وە کاری حەرامی تیا دروست نەبێ، وەسیلەی ڕەحم کێ ئەگرێتەوە؟ وەکو عەرزم کردن هەموو ئەوانە ئەگرێتەوە تا پلە چوار و تا پلە پێنجیش، ئینسان گرنگە سیلەی ڕەحمیان لەگەڵ جێ بەجێ بکا، وە پێیان لێ نەبڕێ وە سەردانیان بکا وە بەسەریان بکاتەوە.

لینک