هاوکاری کردن خزمان خێرە یان ئەرک؟.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەو بڕە پارەی کە دەدرێت بە خوشک یان برای خۆت لە دیندا چۆن ناوی دەبرێ؟ خێرە یا هاوکاری؟ لە کاتێکدا بەخشەرەکە نییەتی خێری هەبێت.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەو پارەی ئەیدەین بە خوشک و براکانمان بە کۆمەڵێک ڕێکار خێرن. یەکەم بەو ڕێکارە خێرن کە ئێمە ئەمانە کەسی خۆمانن موحتاجن پێویستان بە ئێمەیە. دووەم: فەقیرن ئێمە بەسەریان ئەکەینەوە. لەبەر ئەوە ئەگەر خێر بۆ خەڵکێکی بێگانی یەکجار خێر بێ بۆ خوشک و برا و دۆست و خزم و کەسەکانی خۆمان دوو جار خێرن، بۆ؟ وەکوو خوا ئەفەرمووێ: (الأقربون أولى بالمعروف)، وەکو خۆی ئەفەرمووێ: ﴿وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ﴾، ئەمانە مافیان زیاتر لەسەر ئێمەیە کە هاوکارییان بکەین. بۆیە ئەو بەڕێزانەی هاوکاری خزمەکانی براکانی خۆیان، دۆستەکانی خۆیان ئەکەن بە تەئکید ئەمە خێرەکانیان لەوە زیاترە کە ئینسان بیدا بە خەڵکێکی بێگانە، یا بیدا بە خەڵکێکی تر کە نایناسێ. خوای گەورەش زاناتره
لینک