27/10/2025 - 10:26 PM
63 بینراو

وازهێنان لەهەندێ ڕەنگ لەجل و بەرگدا

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: باوکم عەمری خوای کردووە جلی ڕەشم لەبەر نەکردووە بۆی، هەر جلەکانی پێشووم ئەپۆشم بەڵام ناتوانم هەندێ ڕەنگی وەکو سوور و پرتەقاڵی و ئەوانە لەبەر بکەن لەبەر قسەی خەڵک، ئایا بە تەرکردنی ئەو چەن رەنگە گوناهبار ئەبم؟ وەک وتم لەبەر قسەی خەڵکی؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر گوناهبار نابێ خوشکی من، گرنگ ئەوەیە جەنابت ڕەشپۆش نی، وە جەنابت کارێکت نەکردووە کە پێچەوانەی شەرع بێ و لە تەعزیە لە دوو ڕۆژ زیاتر درێژەی نەکێشاوە، ئاساییە ئافرەت بە عەکسەوە یەعنی ئافرەت هەر بۆی نییە هەندێک ڕەنگ هەیە لەبەری بکا گەر زۆر سەرنج ڕاکێش بێ، وە زۆر بۆ نموونە دیار بێ و زەق بێ، لەبەر ئەوەی جەنابت ئەو جدانەی لەبەرت دایە جلی ئاسایی ڕۆژانەی خۆتە، جلەکانی پێش پرسەکەیش هەر وا بوون هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە و گوناهبار نابی.

لینک