هەستان لەبەرمامۆستا یان خەڵکانی تر
بەڕێزێك ئەپرسێ: دیارە ئەم بەڕێزە زەواجی کردووە چەند مانگێک لەمەوبەر خێزانەکەی ئەڵێ خۆی بە دەستەوە نەداوە، وەتا ئێستا کاری سەرجێیی لەگەڵ نەکردووە، ئێستا کەوتوونەتە کێشە و سکاڵا و دادگا، ئەم بەڕێزە موتەشەبیسە بەوەی کە تەڵاقی نادات تا موسرەف و مارەی و شتەکەی بۆ نەگێڕێتەوە، دیارە ئەو ئافرەتەش بۆی نەگێڕاوەتەوە هەتاوەکو ئێستا، ئەپرسێ بەوەی کە ئایا حوکمی شەرع چیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە ئەڵێین هەر جیابوونەوەیەک بەر لە حاڵەتی چوونە لا، ئەگەر خەتای ئافرەتەکە بێ، یاعنی بۆ نموونە ئێمە ئەڵێین ئەگەر ئافرەتێک مارەی کرابێ لە کەسێک بەر لەوەی چوونە لا ڕوو بدا ئەم ئافرتە بە هۆکارێک لە هۆکارەکان خۆی بێ بە هۆی جیابوونەوە ئەو کات هیچ مارەیی ناکەوێ، بۆ؟ چونکە بەر لە دوخولدا، خۆی ئەسڵەن بەر لە دوخول ئافرەت موستەحەقی نیوەی مارەییەکەیەتی، بەر لە چوونە لا نیوەی مارەیەکەی ئەکەوێ، ئێستا ئەم بەڕێزە کە موستەحەقی ئەم نیوەیەیە بووە هۆکاری ئەوەی کە پرۆسەکە هەڵبوەشێتەوە لەبەر ئەوەی خۆی بە دەستەوە نادا بە هەر بیانویەکە هەیەتی لەم حاڵەتەدا ئێمە ئەڵێین ئەم بەڕێزە ئەگەر بیەوەی جیا بێتەوە پێویستە هەموو مارەییەکە بگێڕێتەوە، ئەگەر چووینە لا ڕووی بدایە و بە هۆکارێک خەتای ئافرەتەکە بووایە ئەو کاتە ئەمان و ئەبێ نیوەی بگێڕێتەوە چونکە چوونە لا ڕووی داوە، بەر لە چوونە لا هەموو مارەییەکە ئەبێ ئافرەتەکە بیگێڕێتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بەر لە چوونە لا جیابوونەوە خەتای پیاوەکە بووایە ئەبووایە نیوەی مارەییەکەی بدایە، ئەگەر دوای چوونە لا خەتای پیاوەکە بێ جیابوونەوە ئەو کات دەبێ هەموو مارەییەکەی بداتێ، لەبەرئەوە ئەم خاتوونە مادەم هۆکاری جیابوونەوەکە ئەوەو چوونە لاش ڕووی نەداوە ئەبێ نیوەی مارییەکە بۆ پیاوەکە بگێڕێتەوە. خوای گەورەش زاناترە
لینک