پێشنیاری هاوسەرگیری ئافرەت بۆپیاو
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر کچ داوای هاوسەرگیری لە کوڕ بکا بە چ ڕێگەیەک دەبێ داوای لێ بکا؟ وا ئەگەر بەڵگەی لەسەرە باسی بکەن سوپاستان ئەکەم، لەسەر ئەم بابەتانە دایکمان خەدیجە دەکەنە نموونە.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:بەڕێزان ئاساییە ئێمە گوتومانە مەسەلەی خوازبێنی کردن بابەتێکی عورفییە، کە ئێستا بەس کوڕ داوای کچ ئەکا، ئەم بابەتە ئەکری بە پێچەوانەشەوە بێ، یاعنی نەک کچێک بە کوڕێک بڵێ ئەگەر لە دین و لە ئەخلاقی ڕاببینێ وە بزانێ ئەم کەسە کەسێکی باشە وە کەم فرسەت نابێ لەم قسەی کە کچەکە پێی ئەڵێ، ئەو کاتە ئەتوانی کچێک پێی بڵێ، وە ئێمە نەک نموونەی خاتوو خەدیجە نموونەی ئافرەتی ترمان هەیە کە خوای پەروەردگار لە قورئاندا تەسبیتی کردووە کە باسی ئەکا،﴿وَامْرَأَةً مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنْ أَرَادَ النَّبِيُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةً لَّكَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۗ ﴾، ئەم بابەتە ئافرەتێك هاتۆتە خزمەت پێغەمبەر (ﷺ) لە مەجلیسێکە کە ئەسحابی تیابوو، گوتویەتی: (ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەمەوێ هاوسەرت)، هیچ کام لەم ئەسحابە.، خۆ ئەم ئافرەتە ئافرەتێکی کەسدار بووە بێ کەس نەبووە، دۆزراوە نەبووە، کەس و کار و عەشرەت و بنەماڵە و هۆزی هەبووە لەم شارەدا، هیچ کەس ئەم ئافرەتەی لەم ڕووەوە سەرکۆنە نەکردووە بڵێ بۆ وات گوت بە پێغەمبەر (ﷺ)، وە پێغەمبەریش (ﷺ) سەرکۆنەی نەکرد بڵێ "چۆن جورئەت ئەکەی شتی وا بە من بڵێی"، لەبەر ئەوە هەم پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە سنگێکی فراوان دەعواکەی قبووڵ کرد، وە هەم ئەسحابی پێغەمبەریش (ﷺ) وەموجتەمەعی مەدینە ئەم مەوزوعەیان قبووڵ کردووە، وە هیچ کەسیش بە تانەیەک یا بە شێوازێک باسی ئەم ئافرەتەی نەکردووە، دواتر پێغەمبەری خوا (ﷺ) خۆی ئافرەتەکەی ناوێ، سحابەیەک ئەڵێ: (ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر تۆ ناتەوێ من ئامادەم بهێنم)، ئافرەتەکەش ڕازییە بەو سەحابەیە، زەواجی لەگەڵدا ئەکا، ئەمە قصەیەکی مەشهوورە. بۆیە بەڕێزان ئینسان بۆ دینی خوا یەعنی لە بابەتی زەواجدا بە تایبەت زۆرێک لەو مافانەی کە هی پیاون هی ئافرەتیشن بە هەمان شێوە، حەصر نین، قۆرخ نین لەسەر پیاو، بە تایبەتی مەسەلەی خوازبێنی کردن، حەتتا کە سوکار یەعنی بۆ نموونە ئیمامی عومەر (ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێبی)، هەموومان غیرەت و شەهامەت و گەورەیی و هەیبەت و سامی عومەر ئەزانین، بەڵام لە کاتێک کە کچەکەی بێ وەژن کەوتووە چووە تەکلیفی لە ئەبوو بەکر کردووە مارەی بکا، چووە لە تەکلیفی لە حەزرەتی عوسمان کردووە مارەی بکا پێشی عەیبە نەبووە کەسیش نەیگوتووە عومەر عەیبەی کردووە، عەیبە ئەوەیە ئینسان حەرام بکا بەڕێزان، لەبەر ئەوە هەر خوشکێکی بەڕێز لە برایەک ڕائەبینێ کە ئەم کەسە هاوسەرێکی گونجاوە و باشە و وە لە تێڕوانین و ئاستی ڕۆشنبیری و ئاستی کەسایەتی نزیکە وە ئەتوانی ئاسوودەبێ لەگەڵی، چۆن کوڕێک بە کچێک بڵێ عیبە نیە کچێکیش بە کوڕێک بڵێ عەیبە نییە، بەس لە سنووری شەرعدا، یەعنی ئەم بابەتە لە سنووری شەرع نەترازێ، موجەرەد عەرزێکە قبووڵی کرد باشە قبووڵی نەکرد ئەو کاتە ئێمە ئەڵێین ئێ (الخير فيما يختاره الله)، (خێر ئەوەیە کە خوای پەروەردگار بژاردەی ئەکا بۆ ئینسان)، لەوانەیە خێری تیابێ، بەڵام ئەم کارە وەکو کارێکی حەرام حەرام نییە، وەکو عەیبە عیبە نییە، وەکوو بەڵگە بەڵگەی حەدیس و قورئان و بەڵگەی سیرەی سەحابەشمان لەبەر دەست دایە، بەوەی کە ئەم کارەیان کردووە هیچ کەسیش پێی عیبە و نەنگی نەبووە. خوای گەورەش زاناترە
لینک