27/10/2025 - 10:35 PM
106 بینراو

دەستبەرکەوتنی ئافرەت بەبێ مەبەست

پیاوان

بەڕێزێك ئەپرسێ: من دووکاندارم دەستم بە دەستنوێژەوە بێ و دەستم بەر دەستی موشتەرییەکان بکەوێت بە مەبەست نا، ئایا لەم کاتەدا واجبە دەست نوێژەکەم بگرمەوە یان ئەتوانم نوێژی پێوە بکەم؟ بێ زەحمەت وەڵام.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەڵێین بەڕێزان بابەتی دەستبەرکەوتنی پیاو بۆ ئافرەت ئەگەر هاتوو دەستبەرکەوتنەکە ڕاستەوخۆش بێ ببێ حائیل ئێمە ئەڵێین ئەگەر بە مەبەست نەبێ دەستنوێژی پێ ناشکێت، وە ئێمە کەعبە وە ماڵی خوا کە مەبەستم کەعبەیە چەند شوێنێکی پیرۆزە دەستنوێژ ناگیرێتەوە لەبەر ئەوەی کەسێک دەستی بەر دەستی ئافرەتێک بکەوێ، چونکە لەم ئەم حاڵەتانەدا ئینسان بە مەبەست دەست بەردەستی ئافرەت ناکەوێ، کەواتە ڕەنگی ڕەئی ڕاجح لەم بابەتەیەدا، ڕاستە ئەم بابەتە خیلافی فیقی زۆرە لەسەری، بەڵام ئێمە ئەلێین ڕەئی مالیکیەکان لەم مەوزوعەدا زۆر دەقیقە، مالیکیەکان ئەڵێن: (ئەگەر دەست بەردەست کەوتنەکە بە مەبەست بوو وە ورووژێنەر بوو ئەو کاتە ئەبێ دەستنوێژ بگرێتەوە چونکە ئەم ورووژانەی کە ئینسان تووشی بێ لە حاڵەتی دەست بۆ بردندا لەوانەیە دەشنوێژی ئینسانەکە بەتاڵ بکاتەوە وە تەڕای بۆ دروست بکا، لەم حاڵەتەدا کەسەکە واجبە دەستنوێژ بگرێتەوە، بەڵام ئەمەی ئەم بەڕێزە باسی ئەکا یا هەردوکاندارێکی بەڕێزی تر یا سایەق پاسەکان بۆ نموونە، یا هەر خەڵکێکی تر، پزیشکەکان بۆ نموونە، کارمەند لە دامو دامەزراوەکانی حکوومەتدا هەموو ئەمانە موتەوەقعە بەوەی ڕۆژانە سەد جار دەستیان بەر دەستی موراجیعەکان بکەوێ وە بەردەستی ئافرەت بکەوێ، موشتەریەکان بکەوێ، لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئێمە بڵێین بۆ هەر دەست بەرکەوتنێک ئەبێ دەستنوێژ بگریتەوە گرفتێکی گەورەی بۆ دروست ئەکا، لەبەرئەوە ئەگەر دەست بەرکەوتنەکە حاڵەتێکی ئاسایی بێ وە بە مەبەست نەبێ هیچ دەستنوێژگرتنەوەی نابێ و دەستنوێژیشی پێ ناشکێ.

لینک