27/10/2025 - 10:40 PM
64 بینراو

فرۆشتنی گۆشتی بەستوو

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: من ماڕکێتم هەیە مریشک و ڕان و سنگ و زۆربەی گۆشتە بەستووەکانمان هەیە تورکی و ئێرانی و بەڕازیلی، لە ڤیدیۆیەک کاک دکتۆر هەندێک قسەی کرد لەسەر بەستووەکان من وە خاوەن مارکێت چی بکەم بیفرۆشم یا وازی لێ بێنم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:نابێ بفرۆشرێ بەڕێزان، تا تەواو دڵنیا نەبین لە فرۆشتنی ئەم جۆرە بابەتانە وە لەسەر بڕینیان وە لەوەی کە بە ڕێکاری شەرعی سەربڕاون، سەرمەڕەکانیان خەڵکێکی موسڵمان یان ئەهلی کیتاب بوون، حەرامە ئەم مامەڵانە بکرێ بەم جۆرە گۆشتانەوە، من قسەکانم وازح بووە لە ڤیدیۆی پێشووتردا، کە گوتوومە گرفتیان هەیە مریشکی سەربڕخانەکان، تەزویەکی کارەبایان لێ ئەدەن کە پێویستە لێی نەدرێ، وە هەندێکیشیان بە مەکینە سەرئەبڕدرێن کە پێویستە بە دەست سەر ببڕدرێ، ئەمە جگە لەوەی کە ئێمە ئەبێ دڵنیا بین لەوەی کە سەربڕەکانیشیان وە شێوازی سەر بڕینەکە شەرعییە، لە کاتێکدا ئەگەر دڵنیانە بووین لەمانە دروست نییە بفرۆشرێ، چونکە ئەسڵ لە گۆشتدا وەکوو مادەی تر نییە، ئێمە ئەڵێین ئەسڵ لە هەموو شتێکدا موباحە بەس گۆشت ئەسڵ تیایە تەحریمە تا دڵنیا ئەبین لە حەڵاڵی، گۆشت وەکوو ئافرەت وایە، پەیوەندی ژن و پیاو ئەسڵ تیایە تەحریمە تا تەحریمەکە ئەبێ بە حەڵاڵی بە بەڵگەیەکی شەرعی، یەعنی تۆ ئەسڵ وایە هەر ئافرەتێک ئەبینی لەو سەر جادەیە لێت حەرامە، ئەبێ مەحرەمت بێ یا عەقدێکی زەواج هەبێ بۆ ئەوەی حەڵاڵت بێ و بتوانی مامەڵەیەکی شەرعی لەگەڵدا بکەی، بەڵام بۆ شتی تر وا نییە، بۆ پۆشاک، بۆ کاڵا، بۆ شتومەک، بۆ ئەمانە، خواردەمەنی، ئەمانە ئەسڵ تیایە حەڵاڵە، گۆشتیش هەمان قاعیدە شمولیمی ئەکا، ئەسڵ تیایە حەرامییەتە، تا دڵنیا نەبین لە شێوازی سەربڕینەکەی وە لەو کەسەی کە سەری بڕیووە ئایا کەسێکە گۆشتی وە بۆ سەربڕاوی دەستی ئەخورێ یا ناخورێت، بە نموونە بۆ ئەوەی وازحتر بێ قسەکە، ئەگەر تۆ بەیانی کاڵەکێک لەو سەر جادەیە بدۆزیتەوە، خواردنی ئەم کاڵەکە ئەسڵ تیایە ئییباحەیە و حەڵاڵە، بەڵام ئەگەر کیلۆیەک گۆشت بدۆزیتەوە یا مریشکێک بدۆزیتەوە بۆ نموونە، سەربڕاوێك یا مردارەوە بووێك حەرامە تیایە بۆ؟ چونکە ئەسڵ تیایە تەحریمە تا دڵنیا ئەبین لە حوکمەکەی، بۆیە حەتا لە ڕاودا، تەبعەن ڕاو ئەزانن ئەگەر بە بەسیلاح بکرێ یا بە توولەو تانگی بکرێ حەڵاڵە، ئەگەر کەسێک فیشەکێکی نا بە تەیرێکەوە یا بە ئاسکێکەوە ئەگەر فیشەکە بەر ئا ئاسکەکە کەوت ئاسکەکە لە جێی خۆیدا یا لە دەشتاییەکدا پاش ماوەیە کەوت و مردار بۆوە ئەمە گۆشتەکەی حەڵالە، بەڵام عولەما ئەڵێن ئەگەر فیشەکێکی پێوە نا لەسەر شاخێکەوە هەڵدێرە کەوتە خوارەوە دوایی بە مردوویی چووینە سەری ئەڵێن حەرامە گۆشتەکەی بۆ؟ چونکە ئێمە نازانین لە لێکەوتەی فیشەکەکە کوشتویەتی کە ئەمە حەڵاڵێکە، یان بە هۆی بەرکەوتنە خوارەوەکەی مردار بۆتەوە کە ئەمە حەرامێکە، یا ئەڵێن ئەگەر فیشەکی نا بە تەیرێکەوە تەیرەکە کەوتە ئاوێکەوە دوای کە چوون بە خنکاوی لە ئاوەکە دۆزیمانەوە نازانین بەهۆی فیشەکەکەوە مردووە یان لە ئاوەکەدا خنکاوە، ئەڵێن گۆشتەکەی حەرامە، چونکە گومان دروست بووە لەوەی کە حەڵاڵە یان حەرام وە ئەسڵیش تیایە تا دڵنیا بوون حەرامە، بۆیە ئەم بابەتە بابەتێکی گرنگە بەڕێزان، پێویستە ئینسانی ئیماندار بە هەستیاری مامەڵەی لەگەڵدا بکا، ئێمە ئەڵێین ئێستا الحمدللە سەر بڕخانەکان زۆر زۆرن هەموو گەڕەکێک یەک دوو مریشک فرۆشی تیایە و سەربڕخانەی تیایە، ئەچی مریشکەکە بە دڵی خۆت، شاگردێکی موسڵمان، پیاوێکی مەعقوول و موحتەرەمی لە سەرە، ئەڵێی کاکە ئەو مریشکەم بۆ بگرە، لەبەر چاوی خۆت (بسم الله)ی لێ ئەکا و سەری ئەبڕێ و مریشکەکە بە شێوازێکی شەرعی سەرئەبڕێ و موسڵمانێک سەرئەبڕێ، ئەمە زۆر زۆر جیاوازە لەوەی کە تۆ لەسەر بڕخانەیەکدا وەکو عەرزم کردی هەزار مریشک ئەکا بە زنجیرێکەوە بە کارەبایەکە ئەم زنجیرە ئەیخاتە ناو ئاوێکەوە کارەبای تیایە، مریشکەکەکە دێتە دەرەوە لە کارەباکان نوزەی تیا نەماوە، کە چەقۆکە ئەهێنی بە ملیدا دوای چەقۆ هێنانەکەش جووڵەی تیا نییە ئەم مریشکە، من چۆن بزانم ئەم مریشکە کە ئێستا سەربڕاوە بە مردارەوەبووی سەربڕاوە یا بە زیندوویی سەر بڕاوە، لەبەر ئەوە بەڵێ ئەم گۆشتانە وە ئەم مریشکانە بەکار نەهێنرێ وە خەڵک خۆی لێ بپارێزێ تا ئەو کاتەی ئێمە مەجزەر، قەسابخانە، سەربڕخانەیەکمان بۆ پەیدا ئەبێ کە بە ڕێکاری شەرعی، یەکەم بە چەقۆی دەست سەری ببڕێ، دووەم ئەم مریشکە لەم ئاوە کارەباییە بپارێزێ، لێی نەدا، وەکو عەرزم کردن لەبەر ناسکی مریشکەکە موتەوقعە بە مرداربوونەوەی مریشکەکە. خوای گەورەش زاناتره

لینک