27/10/2025 - 10:42 PM
76 بینراو

پێدانی بەرتیل لەپێناو وەرگرتنەوەی مافدا

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: من مەعامەلەتێکی خانەنشینی باوکم هەیە لە بەغدا، نزیکەی ساڵێک دەبێت هەر دەچم و دێم و دەستی دەستیم پێ دەکەن، پرسیارم کردووە دەڵێن تا پارەم لێ دێت ئیشەکەت بۆ ناکەن، نازانم چی بکەم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەکوو ووتومانە بەڕێزان هەمیشە بوونی خانەنیشیەکە مافی خۆتە، ئەتوانن ئێوە بیکەن، ئەوەی کە ناتوانێ لە بەغدا داوای پارە ئەکا گەر ئەزانی ئیشەکە هەر ناکا ناکا پارە نەدیت پارەی بدەرێ، بۆ ئەو حەرامە، بۆ تۆ هیچ کێشەی نییە، چونکە تۆ ناچاری، بۆ ئەوەی بگەی بە حەقێکی شەرعی خۆت ئەبێ ئەو پارەیە بدەی بەو کارمەندە، کە ئەو کارمەندە دیارە نە دەسەڵاتت هەیە لایبەری نە دەسەڵاتیشت هەیە بە زۆر پێی بکەی، کەواتە بۆ وەرگرتنەوەی حەقەکەت ناچاری پارە بدەی، ئێمە ئەڵێین بۆ لەو حاڵەتانەیەدا شەرعی تۆ پارە بدەی، بە تۆ حەڵالە بۆ ئەو حەرامە، بۆ ئەو بەرتیلە، وە بۆ ئەو ان شاءالله ئەو هەڕەشەیە شمولی دەکا،پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: "لە ئاگردا ئەبێ".

لینک