27/10/2025 - 10:51 PM
89 بینراو

بەکارهێنانی لێزەر بۆلابردنی مووی سەر ڕوومەت

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: لە زۆرێک لە سەنتەرەکان پیاوان لەیزەر بەکاردەهێنن بۆ سەر ڕوومەتیان کەمووەکان لا ببەن, یەعنی مووەکە هەڵناکێشن وەکو سووتانێکی لێ دێ، جا مووەکە لاواز دەبێت و پاش ماوەیەک نامێنێ، ئایا ئەم حوکمە شەرعییە یا شەرعی نییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە ئەڵێین ئەسڵ وایە بەکارهێنانی لێزەر بۆ لابردنی موو بۆ ئەو شوێنانە نەبێ کە شەرع حەرامی کردووە حەڵاڵە، بۆ نموونە بۆ باریکردنەوەی برۆ پیاو بیکا یا ئافرەت بیکا حەرامە، بۆ لابردنی ڕیش بۆ پیاوان حەرامە بەکار بێ، وە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئێ عەورەی موغەلەذەیە پیاو بۆ پیاو وە ژنیش بۆ ژین هەر حەرامە، ئیلا مەگەر وتومانە مەگەر حاڵەتێکی ناچاری وەک ئەوەی کەسەکە وەک نەخۆشی مووی زۆری هەبێت و هۆرمۆناتی تێکچووبێ ئەو کاتە حەڵاڵە بە لێزەر موعالەجەی بکا، مووی سەر ڕوومەت ئا ئەم مەنتیقانە ئەمانە نەک ئەم ئەمانە ئەمانە بە ڕیش حیساب ناکرێن، ئەگەر کەسەکە زۆر مووی هەیە وە ئەزانێ ئیحراجە بێ پێی وە ناشرینی کردووە بۆی هەیە بە لێزەر تەحجیمی بکات، تا ئەو حەدیەی کە ئەچێتە سنووری ڕیشی شەرعیەوە، کەواتە بەکارهێنانی لێزەر بۆ لابردنی موو بۆ پیاوانی ئافرەتان (وەکو عەرزم کردن) بەو ڕێکانانەی (کە عەرزم کردن) ئەو شوێنانە نەبێ کە شەرع حەرامی کردووە، وە نەچێتە خانەی تەجمیلەوە، وە لە داوێن و ئەو بابەتانەیشدا ئینسان خۆی لێ بپارێز جە لە غەیری حاڵەتی ناتەندروست و نەخۆشی، بەکارهێنانی لێزەر بۆ باقی شوێنەکان حەڵاڵە وە دروست مووی پێ لێ لاببرێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک