ئەو موڵکانەی زەکاتیان ناکەوێت
بەڕێزێک ئەپرسێ: ئەگەر موڵکێکت هەبێ جگە لەو خانووەی کە خۆت تیایە نیشتەجێی زەکاتی ئەکەوێ؟ وە چۆن زەکاتی لێ ئەدرێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەڵێین ئەگەر ئینسانەکە چەند موڵکی هەبێ موڵکەکان بە مەبەستی کڕین و فرۆشتن نەیکڕیبێ یا نەیبێت هیچ کام لەو موڵکانە زەکات ناکەوێ، حەزەکا با یەک و ڕیز دوکانی هەبێ، با باڵەخانە و سەنتەر و با تەلاری هەبێ، با کۆگا و کارگەی هەبێ هیچ کام لەمانە ئەگەر مەبەست لێیان کڕین و فرۆشتن نەبێ وە ئینەما بە کرێدان و بەکارهێنانی داهاتەکەی بێ یان خۆی بە کاریان بێنێ ئەمانە زەکاتیان ناکەوێ، لەبەرئەوە ئەم برا بەڕێزە ئاساییە ئەکرێ چوار خانوو پێنج خانوو دە خانووشی هەبێ مادەم کڕین و فرۆشتن بە خانووەکانەوە ناکا زەکاتیان لێ ناکەوێ، بەڵام ئەگەر یەک خانووی هەبێ کە خۆی تیایە بەڵام ئەم خانوو بەردەوام کردن و فرۆشتنی پێوە ئەکا، لە مەوسیمی زەکاتا تەخمینی ئەکەین بە پارە بە سیعری ڕۆژ، چەن ئەکا ئەبێ زەکاتەکەی لەگەڵ باقی پارەکانی تریدا زەکات بدات.
لینک