06/11/2025 - 04:51 PM
51 بینراو

قەرزی ئاڵتونی ئافرەت بۆ زەکات

زەکات

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئاڵتونی مارەیی ئافرەت ئەگەر فرۆشرا بوو کرابوو بە پارە وە ئەو پارەیە لە قەرزدا بێ زەکاتی ئەکەوێت؟ وە زەکاتەکەی چۆنە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەڵێین ئاڵتونی ئافرەت قەرز بێ لای خەڵک یان قەرز بێ لای مێردەکەی، قەرزارەکە کە مێردەکەی بێ یا کەسێکی بێگانە، ئەگەر بتوانێ ئاڵتونەکەی بۆ بکا وە ئاڵتونەکەی پێ بدا ئافرەتەکە خۆی داوانەکا ساڵانە ئەم ئاڵتونانە زەکاتیان ئەکەوێ ئەگەر گەشتبنە ڕێژەی زەکات، واتە بگەنە ئەو حەدەی کە زەکات لێ دەکەوێ. لەبەر ئەوە ئەم خوشکە بەڕێزەکە ئاڵتوونەکەی فرۆشراوە کراوە بە پارە و پارەکەی لە قەرز دایە، ئەگەر کەسی قەرزار هەیەتی قەرزەکەی بداتەوە ئەم خوشکە ئەبێ ساڵانە زەکاتەکەی بدا بە مەرجێ (وەکو عەرزم کردن) بگاتە ڕێژەی زەکات، ئەگەر قەرزارەکە نییەتی بیداتەوە ئەو کاتە زەکاتی لێ نادا تا ئەو ڕۆژەی ئەیداتەوە، کە دایەوە زەکاتی یەک ساڵی لێ ئەدا. خوای گەورەش زاناتره

لینک