06/11/2025 - 04:54 PM
74 بینراو

وەرگرتنی قەرزی بانک بۆ دروستکردنی خانو لە ئەڵمانیا.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک ئەپرسێ: من لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەژیم، مانگانە دوازدە هەزار یۆرۆ کرێ خانوو دەدەم، ئەگەر بیست ساڵ کرێ خانوو و بدەم دەکاتە حەقی کڕینی خانوویەک، ئایا بۆم هەیە لە بانق پارە بە قەرز وەربگرم خانووی پێ بکڕم؟ مانگانە لە جیاتی ئەوەی کرێی خانوو بدەم قیستی بانق بدەمەوە، بەڵام بانق لە (%5) زیادەم لێ وەردەگرێ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: نەخێر بەڕێزەکەم، بە هیچ شێوازێک دروست نییە، ئەو برا بەڕێزانەی هەندەران بۆیان نییە قەرزی بانق وەربگرن بە سو بە بیانی ئەوەی کە خانوو زەروورەتە بۆ ئەوان. جارێ ئەوەلەن بوونی ئێو لە هەندەران زەروورەتێکی شەرعی تیا نییە خاڵ یەکەم. خاڵی دووەم: ئێوە مادەم ئەتوانن کرێی خانوو بدەن، بۆتان نییە یاعنی هەر ئەسڵ خۆی خانوو ناچێتە حاڵەتی ناچاری و زەروورەت، خانوو لە حاجیاتی ژیانی ئینسان دایە، کەواتە سوو ئەگەر حەڵاڵیش بێ گریمان ئەکرێ بۆ حاڵەتی ناچاری وەک ئەوەی ئینسانەکە بکەوێتە دوو ڕێیانی مان و نەمان، نەخۆشییەکی زۆر زۆر خراپی تووش ئەبێ، لە نەخۆشیەکە کەس نییە قەرزی بداتێ، کەس نییە هاوکاری بکا، بەس ئەتوانێ سوو بگرێ بۆ ئەوەی چارەسەری خۆی پێ بکا، بەس بۆ ئەم حاڵەتە کە ئەبێ نەخۆشیەکە کوشندە دەبێ، وەگەر پارە بە سوو وەرنەگرێ بمرێ پێی، خانوو لەم حاڵەتانە نییە، چونکە حەتتا عولەما ئەڵێ ئەگەر ئینسانەکە ناچاریش بوو لەو حاڵەتەدا ئەڵێن ئەبێ هەموو ڕێگە شەرعیەکانی تاقی کردبێتەوە بە سواڵیشەوە، یەعنی کەسەکە ئەبێ بڕوا داوای زەکات بکا، داوای قەرز بکا، داوای خێر و ئیحسان بکا کەس نەیداتێ، هیچ چارەی نەمێنێ، بڕوا سواڵ بکە بە سواڵیش پێداویستیەکەی بۆ پڕنەبێتەوە دوای سواڵ ئینجا سوو حەڵاڵ ئەبێ، من دڵنیام ئێوە سوپاس بۆ خوا ئەو ناچاریەتان نییە، لەبەر ئەوەی پەنا بۆ حەرام مەبن، ئێوە لەم خانووانەدا نوێژ ئەکەن، عیبادەت دەکەن، ژیان و گوزەران و پەروەردەی ماڵ و منداڵتان لەم خانووانە دایە پەنا نەبەنە بەر سوو بۆ ئەوەی کە هەم ماڵتان هەم مناڵتان لە بەڵا و لە نەهامەتی پارێزراو بێ، چونکە خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ: ﴿يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ ۗ ﴾، خوا قەد بەرەکەت ناخاتە سووەوە، ماڵێکیش بە سوو دروست کرابێ بە تەئکید خوا بەرەکەتی تێ ناکات، بۆیە ئینسان خۆی لێ بپارێزێ باشترە. خوای گەورەش زاناتره

لینک