06/11/2025 - 04:56 PM
85 بینراو

ڕازاندنەوەی بوک بۆ هاوسەرەکەی.

ئافرەتان

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئایا ڕازاندنەوەی بووکی باڵاپۆش بۆ مێردەکەی دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ڕازاندنەوەی بووکی باڵاپۆش ئەگەر هاتوو بەس بۆ مێردەکەی بێ دروستە، بەڵام بە مەرجێک بۆ دەرەوە وەخەڵکی تر بەو شێوازە کە میکیاج و ئەو بابەتانەی هەیە نەیبینێ ،تەنها بۆ مێردەکەی یاعنی کەسەکە بۆ شەوی زاوایەتی و بووکایەتی کە پێکەوەن خۆی بڕازێنێتەوە هیچ ئیشکاڵی شەرعی نییە، چ ئەو ڕۆژە و چ ڕۆژەکانی تریش وە ساڵ دوانزەی مانگ وە مەدەل حەیات ئافرەت بۆ مێردەکەی چەند خۆی بڕازێنێتەوە کێشەی نییە، بەڵام ئەم خاتوونانە خۆیان بڕازێننەوەو لە شوێنێکی عام و گشتییدا و خەڵک بیانبینێ و شوێنێک پیاوانیش بیانبینێ ئەو کاتە ئیشکالی شەرعی دروست ئەکا، بەڵام ئەگەر ئافرەت بیان بینێ ئەو کاتە ئیشکالەکەی کەمترە وە بگرە ئیشکالی لەوە ئەچێ زۆر قورس نەبێ.

لینک