خۆ ڕازاندنەوە خوێندکار بۆ ئاهەنگی دەرچوون.
گشتی
بەڕێزێک ئەپرسێ: خۆ ڕازاندنەوەی خوێندکار بۆ حەفلی تەخەڕوج دروستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بە هیچ شێوازێک دروست نییە، وە حەرامە، چونکە ئەم خوێندکارانە لە زانکۆیەکی تێکەڵان وە مامۆستا وە خوێندکارە کوڕەکانیان لەگەڵ دایە وە خۆڕازاندنەوەکەیان بە هیچ شێوازێک ناچێتە خۆ ڕازاندنەوەیەکی شەرعی ڕێگە پێدراوەوە. بۆیە حەرامە و دروست نییە. خوای گەورەش زاناترە
لینک