06/11/2025 - 05:02 PM
39 بینراو

تەڵاقدانی ئافرەت و مارەکردنەوەی لەقۆناغی دەستگیرانداریدا.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئەگەر کوڕێک دەستگیرانی تەڵاق بدا کچەکە تەمەنی سەر و (40) ساڵ بێ، بەبێ باوکی ئەتوانێ مارەی بکاتەوە؟ چونکە باوکی ڕازی نیە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:. وەڵام: ئەگەر ئەم کەسە بۆ نموونە خێزانی بووبێ وە چووبێتە لای، دوای تەڵاق کەوتبێتە بەینیانەوە، دوای ئەم کەسە خۆی بیەوێ مارەی بکاتەوە ئەوە وەلی ئەمری ناوێ، بەڵام ئەگەر هەر کچ بێ نەچووبێتە لای وە تەڵاقی دابێ دواتر بیەوێ مارەی بکاتەوە بەبێ پرسی وەلی ئەمرەکەی نابێ، ئەگەر ئەزانن وەلی ئەمرەکەی (بۆ نموونە) ناکرێ پێی بوترێ لەبەرئەوەی لەوانەیە عینادی بیگرێ لەبەرئەوەی لەوانەیە نەیداتەوە ئەو کات ئەتوانین وەلی ئەمرەکەی بگۆڕین بە وەلی تر، بۆ نموونە باوکی نا برا گەورەکەی، باوکی نا مامێکی بۆ نموونە، پێی بڵێین قەزیەکی ئاوا هەیە و ئێمە ئەمانەی وەلی ئەمرێکی شەرعی هەبێت دڵنیاین لەوەی کە باوکەکە نایداتەوە بیزانێ، ئەو کاتە باوکەکە ئەکرێ بڵێین حوکمی وەلی موعەزیلی هەیە (باوکێکی ڕێگری هەیە) ئەو کاتە ئیسقاتی ویلایەتی باوکەکە ئەکرێ، بە دیلی باوکەکە کەسێکی ترمان پیشان بدەن کە بێ بە وەلی ئەمر، بەڵام بە بێ وەلی ئەمر هەر ناکرێ مارە بکرێتەوە چونکە ئێمە ئەڵێین پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (ئەفەرمووێ: (فنكاحها باطل)، (فنكاحها باطل)، (فنكاحها باطل)، (هەر ئافرەتێک بەبێ پرسی وەلی ئەمرەکەی زەواجی کرد پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ سێ جار نیکاحەکەی باتیلە). لە حەدیسەکەی تردا کە ئەفەرمووێ (لا نكاح إلا بولي وشاهدَي عدل)، ئەفەرمووێ: (هیچ عەقدێکی زەواج بەبێ وەلی ئەمر وە بەبێ بوونی دوو شایەت دروست نیە). کەواتە ئەسڵ وایە وەلی ئەمر هەبێ، بەڵام ئەگەر هەر پیاوی خۆی بووایە و بچووایەتە لای و بێوەژنی خۆی بوایە و هەر بمانووتایە پیاوەکەی خۆی ئەیدەینەوە بۆ خۆی ئەو کاتە ئاسانتر بوو، بەڵام بۆ پیاوێکی تر نا وە، بۆ ئەم حاڵەتە ئەگەر کچ بێ نا ئەبێ ئیلا وەلی ئەمرێک هەبێت. -خوای گەورەش زاناتره

لینک