تەڵاقدانی ئافرەت و مارەکردنەوەی لەقۆناغی دەستگیرانداریدا.
بەڕێزێک ئەپرسێ: ئەڵێ من دوو ساڵێ خێزانم پێک هێناوە، (30) مسقاڵ زێڕ مارەیی خۆی هەیە، خۆشم نزیکەی سێ ملیۆن دینار پارەی عێراقی و ملیۆن و نیوێکم بە قەرز داوە بۆ ماڵی باوکم، کرێچیم و بەبێ خانوو و سەیارە پارچە زەوییەکی دووسەد مەتریم هەیە نرخی پەنجا بۆ شەست و پێنج وەرەقەیە. ئەپرسێ ئەم بەڕێزە، ئەڵێ: دوو پرسیارم هەیە زەکات لە ماڵەکەم دەکەوێ کە دوو ساڵە زەکاتم لێ دەرنەکردووە؟ وە ئەشپرسێ ئایا زەکاتم پێ ئەشێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ خاڵی یەکەم: ئەم دوو دۆسیەیە با تێکەڵ نەکەین، تۆ خێزانت (30) مسقاڵ زێڕی هەیە ئەوە بەڕێی خۆی، ئەوە خێزانت زیممەی مالی جیاوازە، ئەو بۆ خۆی زەکاتی بکەوێ، ئەو ئاڵتونە زەکاتی ئەکەوێ ئەبێ زەکاتی بدا، ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە، سەبارەت بە جەنابت کە سێ ملیۆن و نیو پارەی عێراقیت هەیە و ملیۆن و نیوەکیشی قەرز لای ماڵی باوکتە، زەوییەکت هەیە نزیکەی پەنجا بۆ شەست و پێنج وەرەقەیە، ئەم زەوییە ئەگەر بەرنامەی کڕین و فرۆشتن هەیە بە تەئکید ئەو مەبلەغەی کە باست کردووە زەکاتی ئەکەوێ، ئەگەر زەوییەکە بەرنامەی کڕین و فرۆشتنی نییە ئەو کاتە چوار ملیۆن دیناری و نیوەکە کە هەتە ئەو قەرزەی ماڵی باوکە هەیان بێ بدەنەوە وە بتوانی وەری بگریتەوە ئەبێ زەکات ئەو چوار ملیۆن و نیوە بدەیت، سەبارەت بەوەی کە ئایا زەکاتت پێ ئەشێ؟ نەخێر زەکاتت پێ ناشێ، چونکە خێزانت (30) مسقەڵ ئاڵتونی هەیە، سەیارە و خانوت هەیە (سوپاس بۆ خوای پەروەردگار)، دوو سەد مەتر زەویشت هەیە کە بایی پەنجا بۆ شەست و پێنج وەرەقەیە، تۆ ئەبێ زەکات بدەی، زەکات بە تۆ ناشێ، هەر کەسێ زەکاتی هەبوو زەکاتی پێ ناشێ، چونکە زەکات لە دەوڵەمەند وەرئەگیرێ بۆ فەقیر، ناکرێ کەسێک بڵێین وەڵا دەوڵەمەند و فەقیریشە لە هەمان کاتدا، زەکاتیش بدا و زەکاتیش وەرگرێ، ئەگەر زەکاتت نەبووایە زەکاتت پێ ئەشیا ئەگەر هەژار بوویتایە، بەس تۆ بەم مواسەفاتەی کە هەتا هەژار نی وە دەست لە خەڵک پان مەکەنەوە و بە هیچ شێوازێک پارە لە خەڵک وەرمەگرە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرموێ: (من فتح على نفسه باب مسئلة فتح الله عليه باب ذل)، (هەر کەسێک دەرگایەکی سواڵ، دەرگای پاڕانەوە، دەرگای بۆ نموونە خێری لە خۆی کردەوە، خوای گەورە دەرگایەکی ڕسوایی لەسەر ئەکاتەوە)، لەبەرەوە قەت ئینسان ئەو دەرگایانە بەبێ ناچاری لەسەر خۆی نەکاتەوە، ئەگەر سوپاس بۆ خوا خوای گەورە سەتری کردووی بەشی خۆتت هەیە ئەو دەرگایانە لە خۆت مەکەرەوە.
لینک