ڕیکلام کردن بە وێنەی ئەو ئافرەتانەی کە باڵاپۆش نین.
بەڕێزێک ئەپرسێ: من فۆتۆگرافەرم وە ڤیدیۆگرافەرم ئیشی بووک و زاوا ناکەم، ئێمە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کار ئەکەین، کارەکە لە بواری پیشەسازی و ئەو بابەتانەیە، مانگانە چەند جارێک وێنە و ڤیدیۆیان ئەوێت، یاخود ئیڤێنتێک ساز دەکەن کارمەندی کچ و ژنی تێدایە، ئێمە ئەبێت وێنەیان بگری و هەندێکیان سفورن واتە لەچیکیان لەسەر نییە، وە وێنەکان بۆ مەبەستی کارە و ئاهەنگ و ئەو جۆرانە نییە، ئایا ئەو پارەی لەم ئیشە دەستمان ئەکەوێت هیچ گومانی تیایە لە حەرامی؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەم بابەتە ئێوە کە وێنەی ئەم ئافرتانە ئەگرن کە باڵاپۆش نین، دواتر وێنەکان بڵاو ئەکرێتەوە وە خەڵکی نامەحرەم ئەیبینێ وە لەوانەیە بە ڕێژەی مەسەلەن تەبەڕوگی ئافرەتەکان زۆر بێ، بەڵێ ئێوە گوناهبار ئەبن بەمە، لە کۆی بابەتەکانی تردا هیچ کێشەی نییە ئێوە ئیشی فۆتۆگرافەر و ڤیدیۆگرافەری ئەکەن هیچ کێشەی نیە ئەوە، بەڵام لەوێنە گرتنی ئافرەتێک کە باڵاپۆش نیە و دواتر پەخشکردنی وێنەکەی وە ڕیکلام بۆ کردن بۆ وێنەکە ئەمە هەم بۆ خۆیان بۆ ئەو خوشکە بەڕێزانە حەرامە، هەم بۆ کارەکەی ئێوەش حەرامە کە ئێوە ئەبن بە هۆکار یان ئامراز بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە وێنە و ڤیدۆیانە.
لینک