بەکارهێنانی بەرنامەی کڕاک کراو.
بەڕێزێک ئەپرسێ: فۆتۆشۆپی کڕاك کراو حەرامە یا حەلاڵە ؟ ئەو پارەیەی کە بەم فۆتۆشۆپە کڕاکە دیزاینی پێ بکەی پارەکەی حەرامە؟ ئەڵێ: من لە چاپخانەیەک ئیش ئەکەم ئێمە تەنها بەرنامەی فۆتۆشۆمان پێویستە، بەڵام کە ئەکاونتی ئەدۆب بکرێت سەرجەم بەرنامەکانی ئەدۆب ئەتوانی بەکاربهێنی، بۆیە پێویستمان ئەم بەرنامانەی تر نییە و تەنها فۆتۆشۆپی کڕاك کراو بەکار ئەهێنین، ئایا جائیزە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر ئێمە گوت توومانە بەرنامەی کڕاکراو بەکارهێنانی شەرعی نیە، چونکە ئەمانە خەڵکێک بە پارەی زۆر بەرهەمیان دەهێنن وە دیزاینیان ئەکەن وە کاریان لەسەر ئەکەن، ئەوانە بۆ خۆیان ئەم کاڵایانە دەفرۆشنەوە، ئێوە دێن ئەم کاڵایانە کۆپی ئەکەنەوە بەبێ پرسی خۆیان، کڕاکی ئەکەن بەرنامەکان لەبەر ئەوە گوتومانە ئەم بەرنامانە حەرامن، ئەگەر ئەتانەوێ بچن بیکڕن دواتر بە کاری بێنن، ئەگەر ئەزانن گرانن وە پێویست ناکا بتانبێ ئەو کاتە بە کاری مەهێنن، یان کۆمەڵێ خەڵک کۆببنەوە بەیەکەوە بیکڕنەوە بەرنامەکە بە کار بێنن، بەڵام بەو شێوازەی کە هەر تۆ بچی لە ئەنتەرنێت دایبەزێنی و بە کڕاک کراوی بەکاری بێنی حەرامە. خوای گەورەش زاناترە
لینک