زەکاتی ئەو موڵکانەی بەمەبەستی بەکرێدان کڕدراون
بەڕێزێک ئەپرسێ: کڕینی خانوو بە مەبەستی بە کرێدان ئایا زەکات لە کرێی خانوو ئەدرێت؟ یا لە پارەی خانووەکە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەڵێن: خانوو بەڕێزان وە هەر موملەکاتێکی تری ئینسان کە بۆ داهات ئینسان کڕیبێتی زەکات لە ئەسڵی خانووەکە ناکەوێ، بۆ؟ چونکە ئەگەر ئێمە بڵێین واللە زەکات لەمانە ئەکەوێ ئەو کاتە ئەم خانووانە وردە وردە هەر زەکاتی بدە زەکاتی بدە کاتێک ئەزانی ئیفلاس ئەکا کابرا، یا کابرا کارگەیەکی هەیە بایی پێنج سەد شەش سەد دەفتەرە هەموو ساڵێک زەکات لە کارگەکە وەرگرە زەکاتەکەی کارگەکە سەری کارگەکە ئەخوا، شتی وا نییە، زەکات لە ڕەئس مال، ڕەئس مالی هەبوو نەک پارە، ڕەئسمانی کارگە، دوکان، باڵەخانە، سەیارە ئەمانە کە کڕین و فرۆشتنیان پێوە ناکرێ وە ئینەما کرێکانیان وەردەگیرێ، زەکات لە ئەسڵی بابەتەکە خۆی ناکەوێ، کرێکان ساڵانە هەموویان کۆئەکەینەوە لەگەڵ مووچە و سەرجەم داهاتەکاندا، ئەگەر ساڵانە ئەوەی کە ماوەتەوە نەک ئەوەی کە پەیدا بووە، چونکە لەوانەیە کابرا سەد ملیۆنی دەست کەوتووە بەس ئێستا کە مەوسیمی زەکاتە و زەکات ئەدا وەکوو پارە پێنج ملیۆنی هەیە، زەکاتی تەنها پێنج ملیۆن ئەدا، ناچێ زەکاتی سەد ملیۆن بدا کە نەوەو پێنج ملیۆنی خەرج بوون لە ساڵەکە دا، مەسرەفی ماڵ و مناڵە و نەخۆشییە و قوتابخانەیە و دوای ئەوە خەرجی ڕۆژانەیە و دوای ئەوە لەوانەیە موڵکی تری کڕیوە خێری لێ کردووە لەم پارەیە، ئەمانە ڕۆیشتوون حسابیان ناکا شەرع، لەبەر ئەوەی ئەم برا بەڕێزە بەم شێوازەی کە باسی ئەکا زەکات لە خانووەکە ناکەوێت، داهاتەکەشی ساڵانە لەگەڵ کۆی داهاتەکانی تر ئەگەر مابووەوە وە ساڵی بە سەرا تێپەڕی بوو ڕێژەی پارەکان گەشتبوو ڕێژەی زەکات ئەم برا بەڕێزە زەکاتی لێ ئەدا ئەگەرنا زەکاتی ناکەوێ.
لینک