06/11/2025 - 10:32 PM
92 بینراو

سوودەکانی نوێژ.

عبادات

بەڕێزێک ئەپرسێ: سوودەکانی نوێژ چییە؟ لە دنیا دەبێت کەسی نوێژکەر چۆن لە کەسێک جیا بکرێتەوە کە نوێژ ناکا؟ نوێژ دەکرێت وەک چارەسەر بۆ هەندێک کێشەی ژیان سەیر بکرێ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ، سوودەکانی نوێژ ئەوەی بەڕێزان وەکو خوای پەروەردگار خۆی ئەفەرمووێ: ﴿إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ ۗ﴾، نوێژ ئەبێ ئینسان لە کردەوەی خراپ دوور بخاتەوە، وە ئەبێ نوێژ وا لێ ئینسانەکە بکا کە جیای بکاتەوە لە خەڵکێکە نوێژ ناکا، وە خەڵکێک کە پابەند نییە بە شەرعەوە، ئەگەر کەسێک نوێژی ئەکرد بەڵام ئەمانەی هەر وەکوو خۆی وەکوو خەڵکێکی سەرجادە و (دوور لە ڕووی حازری) خەڵکێکی بازاڕی، بێدین مامەڵە بکا ئەو کاتە و نوێژانە دروستە نوێژەکانی، فەڕزەکەی لە کۆڵ ئەکەوێ، بەڵام سوودی لە نوێژەکانی نەبینیووە. بۆیە ئێمە ئەڵێین نوێژ سوودی زۆرە، پەیوەندی ئینسان لەگەڵ خوای گەورە پتەو ئەکا، بابەتە قیامەتییەکانی لا زیندوو ئەکاتەوە، ویژدانی زیندوو ڕائەگرێ، لە کردەوەی خراپ لە قسەی خراپ و نەشیاو ئینسانەکە ئەگێڕێتەوە، وە هەموو ئەمانە نوێژ چارەسەرن بۆی، وەحەتتا نوێژ لە ڕووی دەروونییە و ئینسان زۆر هادیئ ئەکاتەوە، لە ڕووی هۆڕبۆنییەوە تەنزیمی ئەو حاڵەتە کارەباییاتە ئەکا کە مێشک وە لاشی ئینسان دەری ئەکا، وە سەرخستن سەر سوژدە ڕوو بە قیبلە دراسات بۆ توێژینەوە زانستیەکان ئەیسەلمێنن بەوەی ئەو شوحنە کارەباییەی کە لە ئینساندا هەیە وە لەوانەیە ببێ بە حاڵەتی تووڕە بوون و ببێ بە حاڵەتی سترێس دروستکردن ئەمە بەتاڵ ئەبێتەوە لە کاتی سوجدەدا. بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە نوێژی ئەکرد بە بیلالی ئەفەرموو (أرِحْنا بها بالصلاةَ یا بلال ) ، ئەیفەرموو: (ئەی بیلال بانگ دا با نوێژ بمان حەوێنێتەوە، با ئیسراحەتمان پێ بکە). کەواتە نوێژی ئینسان ئەبێ بە ڕۆح بیکا، نەک تەنها بە جەستەیەکی شەکەت و ماندوو پەرتەوازە، بە مێشکێکی مەشغوڵ و داڵغە، نا ئەوانە نا، نوێژ بۆ نوێژ پەیوەندی ئینسانەکە لەگەڵ خوا پتەو بکە، وە ئەم نوێژانە یەک بە یەکیان بە دوای یەکدا کەفارەتن بۆ گوناهەکانی بەینی خۆیان، وەکو پێغەمبەری خوا (ﷺ)، بە سەحابەکانی فەرموو (أرأيتم لو أن نهرا بباب أحدكم يغتسل فيه كل يوم خمسا ما تقول ذلك يبقي من درنه قالوا لا يبقي من درنه شيئا قال فذلك مثل الصلوات الخمس يمحو الله به الخطايا)، ئەفەرمووێ: (ئەگەر کەسێک ڕووبارێک بە پێش دەرگاکەیدا بڕوا ڕۆژی پێنج جار خۆی لێ بشوا، هیچ چڵک و پیسی و گەردێک بە لەشییەوە ئەمێنێ؟ وتیان: نەخێر، فەرمووی پێنج نوێژەکە لە ڕۆژدا ئاوان، ئینسان هەر هەڵە و تاوان و کەم و کوڕییەکیش ئەبێ ئەم پێنج نوێژە پاکی ئەکەنەوە لە ڕۆژەکەدا). کەواتە ئینسان پابەند بێ بە نوێژەوە، نوێژ سوودەکانی زۆر زۆرن، بە کتێب، بە موجەلەدات لەسەری بڕۆ تەواو نابن، گرنگ ئەوەیە ئینسان ئەو مەقاسیدەی کە شەرع نوێژی بۆ داناوە ئینسانەکە بیپێکێ، وە نوێژ بتوانێ ئینسانێکی تەندروستمان لە ڕووی ئەخلاق و لە ڕووی دین و لە ڕووی ئیلتیزام و لە ڕووی ویژدانەوە بۆ دروست بکا.

لینک