ناچارکردنی هاوسەر لەسەر قبولکردنی موخالەعە
بەڕێزێک ئەپرسێ: پیاوێک ماوەی ساڵێک زیاترە نەچۆتە لای خێزانی، هەر لە یەک ماڵیشدا ئەژین، وە لە ژووری جیا ئەخەون، هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نەماوە، پیاوەکەی ئەیەوێ ئافرەتەکە خولع بکا بۆ ئەوەی هیچ لەسەر پیاوەکە نەکەوێت، وە بڵێ ئەو جیا بۆتەوە و مناڵیش هەیە لە بەیندا ، ئافرەتەکە لەبەر شەرم و حەیا ناتوانێ باسی بکا و بڵێ کێشەیەکی وامان هەیە، حوکمی شەرعی کێ بۆ ئەم حاڵەتە؟ وە ئامۆژگاری بەڕێزتان چییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان هەر پیاوێک بێ بەم جۆرە مامەڵە زبر و ناخۆشانە خێزانەکەی ناچار بکا لەسەر موخالەعە، موخالەعیش بکا ئەو موخالەعیە سەحیح نییە، وە ئەو پارەیە وە ئەو داهاتەی کە پیاوەکە دەستی ئەکەوێتەوە لە بەرامبەر ناچارکردنی ئافرەتێک لەسەر ئەم حاڵەتە پێی ناشێ وە حەرامە وەری بگرێ، ئەمە زوڵمە وە ئەمە ناحەقییە، پێشێلکردنی مافی ئافرەتە، سەر جێی نەکردن لە چوار مانگ زیاتر بترازێ بەبێ پاساوێکی شەرعی ئافرەت بۆیە هی داوای جیابوونەوەی پێ بکا، وە ئەگەر پیاوەکە بیەوێ بەم جۆرە زەختێکی دەروونی، (فشارێکی دەروونی) دروست بکا بۆ ئافرەتەکە (وەکو عەرزم کردن) ئەمە حەرامە خوا قبووڵی نییە، وە ئێمە ئەم پەیوەندی هاوسەرگیریییە وەکو پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە فەرموویەتی: (اتقوا الله في النساء فإنكم أخذتموهن بأمانة الله واستحللتم فروجهن بكلمة الله)، ئێمە بە ئەمانەتی خوا، یەعنی ئەم ئافرەتانە بە عەقدێکی زەواج لە ئێمە حەڵاڵ ئەبن، کە خوا بە ﴿مِّيثَاقًا غَلِيظًا﴾ ناوی ئەبا، وە ئەم پەیوەندییە لەسەر بنەمای شەرع دامەزراوە، سنوور شکاندنی ئەم پەیوەندییە، پێش پێشێلکردنی مافی بەرامبەر پێشێلکردنی سنوورەکانی شەرعە، بۆیە خوای پەروەردگار کە باسی تەڵاق و عیدەو ئەم بابەتانە ئەکا ئەفەرمووی: ﴿تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ﴾، ئەفەرمووێ: (ئەمانە سنوورەکانی خوان مەیانبەزێنن). بۆیە ئەم برا بەڕێزە ئەبێ بزانێ بەوەی کە سنووری شەرعی بەزاندووە، وە ئەم بابەتە پێویستە یەکلای بکاتەوە لەگەڵ خێزانەکەی، وە مافە شەرعیەکانی خۆی چیە، ئەگەر نایەوی و پێی ڕازی نیە با تەڵاقی بدات، بۆ ئەو ناچار ئەکا لەسەر موخالەعە، مافەکانی بداتێ، وەکو خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ: ﴿فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ ۗ﴾، ئەزانی ناژی لەگەڵی، دوو ڕێگە هەیە: ڕێگەی مەحکەمە، بڕۆ با مەحکەمە جیاتان بکاتەوە، وە ڕێگەی ئەوەش کە خۆت تەڵاقی بدەی، ئەشزانی ئەژی لەگەڵی ئەم عەزاب و سەرکۆنەکردن و ناڕەحەتییە لە پای چی؟ لەبەرئەوە ئامۆژگاری من بۆ ئەم خوشکە بەڕێزە ئەوەیە بەوەی کە لەگەڵ پیاوەکەی ئەگەر ئەزانێ ئەژی ئەوە باشە و ژیان با بگوزەرێ و بچینەوە سەر دۆخی جاران، ئەگەر ئەزانێ ناژی ئەو کاتە داوای تەڵاقی لێ بکاو وە کەسوکاری خۆیشی ئاگادار بکاتەوە لەم مەوزوعە کە لەگەڵم پیاوە کێشەی هەیە و ئەیەوێ جیابێتەوە، ئەگەر پیاوەکە بە قسەی کرد ئاشت بووە ئەو موشکیلەی نیە، ئەگەر جیا نابێتەوە ئەو کاتە مەحکەمەمانی و ئەتوانێ لە ڕێی مەحکەمەوە داوای جیابوونەوە بکا وە ناچار نەبێ بە وەرگرتنی موخالەعەوە بە پێدانی پارە لە بەرامبەر وەرگرتنی تەڵاقەکانی، ئەمێنێتەوە سەر ئەوەی کە تا چەند ئەتوانێ بۆ خۆی بەدەم مەوزوعەکەی خۆیەوە بڕوا و چارەسەری بکا، بەڵام ئەو برا بەڕێزە ئەم کاری کە ئەیکا ناشەرعییە و ئەگەر بیشیەوێ بەمە ئافرەتەکە ناچار بکا لەسەر موخالیعە ئەمەش دیسانەوە ناشەرعیە، وە لە بەرئەنجامی ئێمە هەرچی دەست بکەوێ پێی ناشێ وە حەرامە. خوای گەورەش زاناترە
لینک