فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە و پێداویستییەکانیان.
بەڕێزێک ئەپرسێ: فرۆشتنی جگەرە، خەڵووزی نێرگەلە، تووتنی نێرگەلە لە ماڕکێت حەرامە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ، هەموو ئەمانە حەرامن، وە چەند جار گوتوومانە ئەمانە بەڵان، سەڕەتانن، ئەمانە ئیسرافن، ئەمانە ژینگە پیسکەرن، ئەمانە بەهدەردانی سامانی نیشتمانی و نەتەوایەتی خەڵکە، وە ئەمانە بەهدەردانی سامانی لۆجیسیەکەشمانە کە گەنجەکانمانن، لەبەر ئەوە هیچ ئیسفادەیەک لەمانەدا نییە غەیری زەرەر وە غەیری ماڵ وێرانی وە غەیری نەخۆشی کوشندەهێنان وە پیسکردنی ژینگەی ئەم وڵاتە شتێکی ترمان ئێمە لەمانەیە دەست ناکەوێ، لەبەر ئەوە حەرامە مامەڵەکردن بەم جۆرە شتانەوە. خوای گەورەش زاناترە
لینک