شکاندنەوەی ئاڵتون و دراو بە قەرز.
ئەمەش دیسانەوە ناشەرعیە، وە لە بەرئەنجامی ئێمە هەرچی دەست بکەوێ پێی ناشێ وە حەرامە. -------------------------------------------------------------------------------- پرسەکانی ڕۆژ/ حەلقەی (23) / پرسیاری (20)/ خولەکی(32:39) بەڕێزێک ئەپرسێ: فرۆشتنی جگەرە، خەڵووزی نێرگەلە، تووتنی نێرگەلە لە ماڕکێت حەرامە؟ وەڵام : بەڵێ، هەموو ئەمانە حەرامن، وە چەند جار گوتوومانە ئەمانە بەڵان، سەڕەتانن، ئەمانە ئیسرافن، ئەمانە ژینگە پیسکەرن، ئەمانە بەهدەردانی سامانی نیشتمانی و نەتەوایەتی خەڵکە، وە ئەمانە بەهدەردانی سامانی لۆجیسیەکەشمانە کە گەنجەکانمانن، لەبەر ئەوە هیچ ئیسفادەیەک لەمانەدا نییە غەیری زەرەر وە غەیری ماڵ وێرانی وە غەیری نەخۆشی کوشندەهێنان وە پیسکردنی ژینگەی ئەم وڵاتە شتێکی ترمان ئێمە لەمانەیە دەست ناکەوێ، لەبەر ئەوە حەرامە مامەڵەکردن بەم جۆرە شتانەوە. -------------------------------------------------------------------------------- پرسەکانی ڕۆژ/ حەلقەی-23/ پرسیاری (21)/ خولەکی(33:19) بەڕێزێک ئەپرسێ: دکتۆر وەک ئەزانی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆیان نرخی دراو ڕۆژانە ئەگۆڕێت، چ بگات بە ساڵانە، دەکرێ قەرزێک بە ئاڵتون بشکێنرێتەوە لەکاتێکدا کە کاتی دانەوەی قەرزەکە هات ئەو دراوە بەهایەکی زۆری لە دەست دابێت، بۆ نموونە من ئەمساڵ (10) ملیۆن تمەنم بە قەرز داوە بە کەسێک، کە ئەم (10) ملیۆنە لەم کاتەدا دەکاتە پێنج گرام ئاڵتون، بەڵام دوای ساڵێک بۆ بەهۆی شکانی دراوە بۆ ئەو (10) ملیۆنە یەک غەرام دەکات، ئەکرێ داوا بکەم بە پێی نرخی ڕۆژی قەرز پێدانەکە پارەکەم بداتەوە؟ چونکە ئەو (10) ملیۆنە کە من بە کارکردنی مانگ دەستم کەوتووە ئێستا قەرزارەکە بە کارکردنی پێنج ڕۆژ ئەو پارەیە دەداتەوە، هێندە بێ نرخ بووە، حەلی ئەمە چییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:بەڕێزەکەم تۆ ئەگەر زانی بۆ نموونە نرخی دراوەکە بەو شێوازە ئەگۆڕدرێ وە بەو شێوازە زیاد و کەم ئەکا، تۆ ئەتوانی ئاڵتونەکەی بە قەرز بەیدەتێ، یەعنی ئەم پارەی ئەمڕۆ ئەڵێی پێنج گرام ئاڵتون ئەکا بڕۆ پێنج گرام ئاڵتونی بۆ بکڕە، پێنج گرام ئاڵتونی بدەرێ، وە پێشی بڵێ دوای ساڵێک پێنج گرام ئاڵتونم ئەوێتەوە نەک پارەم ئەوێتەوە، چونکە ئاڵتونەکە ئیحتیفاز ئەکا بە نرخی کۆی دراوەکە، ئەشکێ، یا بە درانێک بیدەرێ کە ئەزانی دراوەکە ئیحتیمالی ئەو شکاندنەی نییە کە تمەنەکە ئەشکێ، بیکە بە دۆلار دۆلاری بدەرێ، بیکە هەر دراوێکی تر، بەڵام تۆ ئێستا بیدەیتێ وە داوا بکەی بۆ ئەوەی ساڵێکی کە قەرزەکەت بە نرخی ئەمڕۆ بداتەوە ئەوە شەرعی نییە بە شکاندنەوەی، یەعنی بۆ نموونە تۆ ئەمڕۆ دینارت داوەتێ، یا بۆ نمونەت تمەنت داوەتێ ساڵێکی تر ئەم تمەنە نرخی زۆر زۆر شکاوە، تۆ بتەوێ بە دیناری ئەمڕۆ وەری بگریتەوە ئەمە ناشەرعیە، گوتومان شکاندنەوەی قەرز بە هیچ شێوازێک شەرعی نییە، وە ڕێگە پێدراو نییە. حەل بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە یا ئاڵتونی بدەرێ، یا دۆلاری بدەرێ، وە بەوەش بیکە بە قەرز بە ماڵ بەسەرییەوە، بە دراوێک بیدەیت و بیشکێنیتەوە لەمڕۆدا ئەمە حەرامی ئەکا وە دروست نییە، لەبەرئەوە فیعلەن من تەفەهومی وەزعەکە ئەکەم و ئەزانم فیعلەن ئەم دراوانە زۆر بە بەهایەکی خراپ دائەبەزن، بەڵام حەل ئەوەیە کە ئێمە لە سەرەتاوە بۆ خۆمان زەمانەتی قەرزەکانی خۆمان بکەین بەو شێوازەی کە شەرع ڕێگەی پێ ئەدا، بەڵام پێدانی قەرزەکە بە دراوێک دوای ئەوە شکاندنەوەی بە دراوێکی تر شەرعی نییە، مەگەر ئیلا لە ڕۆژی وەرگرتنەوەدا نەبێ، یەعنی ئەمڕۆ تۆ دراوەکەت داوەتێ، ئەو ڕۆژەی کە قەرزەکە دێنێتەوە بە دراوێکی تر ئەو قەرزەکەی هێناوەتەوە، بە سیعری ئەو ڕۆژە ئەیشکێننەوە کە دراوەکەی پێ وەردەگریتەوە، بە هی ئێستا حەرامە. خوای گەورەش زاناترە
لینک