06/11/2025 - 11:11 PM
50 بینراو

بەکارهێنانی مریشکی بەستوو و سەربڕخانەکان.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: بەڕێزان (لەبارەی دیسانەوە مریشکی سەربڕخانەکان)، ئەڵێ: بەڕێزت دەفەرمووی حەرامە، کەواتە خواردنی لەفەی مریشکی ناو بازاڕیش حەرامە، چونکە لە (%99)ی دوکاندارەکان ئەو مریشکە بەکار دێنن.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ ئەو دوکانانەی کە لەفەی مریشک دەفرۆشن، مەتعەمیان هەیە ئەگەر ئەم جۆرە مریشکانە بەکاربێنن هەم بۆ خۆیان کارەکەیان حەرامە، وە هەموو خەڵکانەش کە لێیان ئەکڕن دیسانەوە تووشی حەرام دەبن. کەواتە با هەموومان هەوڵ بدەین ئەو مریشکانە واز لێ بێنین، وەئینەمان مریشکی زیندوو بەکاربێنین کە بەردەستەوە هیچ ئیشکالێکیش شەرعی تیا نییە، وە نرخەکەشی تەسەورەکەم شتێکی وا نەبێ، گرنگ کە وەی خەڵک بزانێ حەڵاڵە دڵنیا بن لەوەی کە خەڵک زیاتر وە باشتر بە کاری دێنێ وەک لەوەی خەڵک بە دوو دڵی و حەرامی بە کاری نەهێنێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک