06/11/2025 - 11:15 PM
62 بینراو

کڕینی خانوو بەپارەی کوڕ و باوک دەبێتە میراتی.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک ئەپرسێ: من پشکێکی چێشخانەیەکم کڕیوە بە بڕێک پارە، ئایا ساڵانە دەبێت ئەو بڕە پارەیە حساب بکەم؟ واتە ئەو مەولەغە زەکاتی لێ دەردەکرێت یان تەنها لەو پارەیەی قازانج دەکا زەکات دەربکەم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر، ئەو بڕە پارەیەی کە داوتە بە پشکی چێشتخانەکە ئەوە زەکاتی لێ دەرناچێ، ئەوە بە هیچ شێوازێک، وەی نەما داهاتەکەی کە دەستدەکەوێ، داهاتەکەش لەگەڵ کۆی داهاتەکانی تری ساڵانەی حیساب دەکرێ، ئەگەر لە موسیمی زەکاتە مابوو زەکات دەدەی، ئەگەر نەمابوو زەکات نادەێ. کەواتە ئەو بەڕێزان پشک ئەکڕن لە کۆمپانیاکان، لە کارگەکان، لە چێشتخانەکان، لەهەر شوێنێکی تر ئەگەر کڕینی پشکەکە، کڕینی موڵک بێ، پشکی موڵک نەک پارە، کڕینی پشکی موڵک بێ ئەو کاتە ئەم موڵکانە پشکە زەکاتی ناکەوێ، مەگەر کەسەکە پشکەکە بۆ بازرگانی کڕییێتی، چونکە ئەو حاڵەتە ئەگۆڕێ، ئەگەر ئەم بەڕێزە.. وەلەو باوەڕناکەم چونکە لە پرسیارەکەی ئاماژەی پێ ناکا، پشکی چێشخانەکەی بۆ داهاتەکەی کڕیوە، نەک بۆ ئەوەی کە بازرگانی بە پشکەکەوە بکا، چونکە ئەو پشکانەی کە بۆ بازرگانی ئەکڕدەرێن ساڵانە تەخمی دەکرێنەوە بە پارە، ئەبێ لە کۆی پشکەکەش زەکات دەربکرێ، بەڵام ئەگەر پشکەکە بۆ بازرگانی نەبێ وەئینەما بۆ داهاتەکەی بێ پشکەکە زەکاتی لێ ناکەوێ، داهاتەکە لەگەڵ کۆی داهاتەکانی تری ساڵدا ئەگەر مابوو ئەو گەشتبووە ڕێژی زەکات زەکاتی لێ ئەکەوێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک