کڕینی خانوو بەپارەی کوڕ و باوک دەبێتە میراتی.
بەڕێزێک ئەپرسێ: ئەگەر کەسێک لەگەڵ باوکی لەسەر ماڵ بێ و ژنی نەبێت کاسبی بکات پارە کۆ بکاتەوە باوکێشی بەشێک لە پارەی بۆ بدا بۆ کڕینی خانوو، ئایا خانووەکە دەبێتە میراتی پاش مردنی باوکی؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمێنێتەوە سەر شێوازی پارەدانەکەی باوکی، ئەگەر باوکی بە قەرز بیداتێ ئەو ڕێژەی باوکی ئەیدا بەڵێ ئەبێ بە میراتی، ئەگەر باوکی وەکو دیاری و هاوکاری پێی بدا، (کە ئەمە مەفروزە ناو ببرێ)، بەڕێزان، یەعنی باوکەکە بڵێ: (کاکە من ئەمە من خۆم وەکو قەرز نا وەکوو هەدییە وەکوو بەخشین وەکو هاوکاری پێتی ئەدەم وە هاوکاری دەکەم لە خانووەکە دا)، هیچ گرفتی شەرعی نییە، پاش مردنی باوکەکە ئەمە نابێ بە میراتی، بەڵام ئەگەر باوکەکە بە قەرز بداتێ دەبێ بە میراتی، ئەم مەوزوعانە یەکلا بکرێتەوە بەر لە مردن، بۆ ئەوەی کە دوایی خەڵک وە میراتگرەکان تووشی کێشە و ناڕەحەتی و گرفتی شەرعی و لێک ترازان نەبن بە هۆی پارەوە. خوای گەورەش زاناترە
لینک