لەبەرکردنی هۆنراوەکانی پرۆگرامەکانی خوێندن.
بەڕێزێک دەپرسێ: ئێمە دەبێ لە قوتابخانە شیعر لەبەر بکەین، ئەو شیعرانەش زۆربەی جار دڵدارین، شاعیر وەسفی یار دەکات. ئایا جائیزە لەبەری بکەین؟ وە تایبەت بۆ پۆلی دوانزدە.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر شیعرەکانمان مەنهەج بن وە وەسفی یار بەڕێزان، ئایا وەسفی یار حەرام نییە؟ کابرا بۆ نموونە ئەگەر شیعرێک بڵێ، ئێستا ئەو کابرای شاعیر کە لە خزمەت پێغەمبەرادا (ﷺ): ( سُعادُ فَقَلبي اليَومَ مَتبولُ)، پێغەمبەری خوا (ﷺ) گوێی لێ گرتووە، هەموو شعرێک یەعنی کە وەسفی ئافرەت..، بەس وەسفی جەستەیی نە؟ بەڵام وەسفی شۆخ و شەنگی وەسفی... بۆ نموونە هەندێک جەمالییەت هەیە، جەستەی نا، "سنگی وایە و باڵای وایە و نازانم کوێی وایە و کوێی وایە" ئەمەی تیا نەبێ، وەسفی جەستەیی نەبێ،وە ئیننەما ئینسان ئەگەر وەسفی جەمالییەتێک بکا یا پێهەڵدانێک بکا بەسەر ئافرەتێکدا مەخلوقێکی جوانە؟ وەکو شاعیرەکانی بۆ نموونە مەحوی بێخود بۆ نموونە، نالی مەولەوی ئەمانە کە هەندێک شیعریان هەیە ڕاستە بە سەر ئافرەتدا گوتوویانە بەڵام شیعرەکان لە زەتێکی جوانیان هەیە وە هەڵقوڵاوی ڕۆحێکی پاکن وە هەڵقوڵاوی هەستێکی پاکن، لەبەر ئەوە ئەم شیعرانە بە تایبەتی کە مەنهەجن، وە تۆ ئەگەر لەبەری نەکەی لەوانەیە لە مەنهەجەکەدا زەرەرت بەر بکەوێ. ئێمە ئەڵێین ئیشکالێکی شەرعی نییە، بەڵام ئەگەر خوانەخواستە وردتر کە باسی جەستە و ئەوانەی ئافرەت بکاو وروژێنەر بن شیعرەکان، ئەو کات ئەڵێین ئەو شیعرانە دروست نییە، وە حەرامە. خوای گەورەش زاناترە
لینک