هەستان لەبەر مامۆستا یان خەڵکانی تر.
بەڕێزێک دەپرسێت: لە قوتابخانە هەندێک مامۆستا هەیە ڕقت لێیەتی، جائیزە لەبەری هەڵسی؟ کە مەعلومی جەنابتە حەدیسمان هەیە لەو بارەیەوە. وەڵام:
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان هەستان لەبەر مامۆستا وەجهی تەعزیمی نییە، یەعنی ئەمە وەکو هەڵسان نییە لەبەر بەرپرسێک، لەبەر کار بەدەستێک نا، ئەمە هەستانی ئیحترامە، ئەمە هەستانی ڕێز و تەقدیرە، ئەمە پەروەردەکردنی مناڵە لەسەر ڕێزگرتن لە کەسی لە خۆی گەورەتر بە تایبەتی کە ئەو کەسە مامۆستا بێت. کەواتە لەم ڕووەوە هەڵسان لەبەر مامۆستا هیچ کێشەی نییە، ئەگەر ڕقیشت لە مامۆستاکە بێت، چونکە مامۆستا خزمەتێکی گەورە بە تۆ ئەکا وە مامۆستاکە یەعنی پەیامێکی زانستی هەیە بۆ تۆ کە بەدەر لە نەزعەی شەخسی، بەدەر لەوەی کە تۆ خۆشت ئەوێ و ڕقت لێیەتی، ئەو پەیامەکەی پەیامێکی پیرۆزە کە پەیامێکی زانستییە و ئەرکەکەی ئەرکێکی پیرۆزە کە مامۆستایە، وە مامۆستایەتی پیشەی پێغەمبەرانە، یەعنی ئینسان چۆن تەعزیمی پێغەمبەران ئەکا کە فێرکەرانی ئومەت بوون وە پێشەنگەکانی ئوممەت بوون وە مامۆستاکانیش ئەبێ بەو چاوەڕێزیان لێ بگیرێ، وە ئەو حەدیسانەی کە نەهی ئەکەن لە هەڵسانی ئینسان لەبەر خەڵک ئەکا ئەمە بابەتی تەعلیم و خوێندن و مامۆستا ناگرێتەوە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە حادیسەی بەنوقوڕیزەدا کە (سەعدی کوڕی موعاز) بریندار بوو کە هێنایان پێغەمبەری خوا (ﷺ) (قوموا إلى سيدكم معاذ فأنزلوه) فەرمووی: (هەڵسن موعازی گەورەتان داگرن) بریندار بوو خۆی وەکو پێویست نەیدەتوانی ئەوە لەم بابەدا . پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەڕەشە لە چی ئەکا؟ هەڕەشە لەوە ئەکا (من سره أن يقوم له الرجال قياما، فليتبوأ مقعده من النار)، ئەفەرمووێ: (خەڵک حەز بکا خەڵک لە بەری هەڵسێ، تەعزیمی بکەن، خەڵک حەز بکا بەوەی کە خەڵک بە گەورە سەیری بکەن، لەسەرووی خۆیانەوە دای بنێن، ئەم کیبرە خراپە بۆ ئینسان، پێغەمبەری خوا وەکو ئەفەرمووێ، (ﷺ): (هەر کەسێک پێی خۆش بێ..) (أن يتمثل له الرجال قياما )، (خەڵک بەرزەپێ لە بەری هەڵسن با جێگەی خۆی لە ئاگردا خۆش بکا ئەمن ناخی کەسەکە خۆیەتی. من ئەگەر پێم خۆش نەبێ خەڵک لەبەرم هەڵسێ، بەڵام خەڵک لە ڕێز و ئیحترامی خۆی وەکو کلتوورێکی کۆمەڵایەتی هەڵسێ لەبەرم ڕێزی خۆیانە خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە، ئینسانەکە بە کیبری بۆ دروست نەبێ وە ڕق لە کەس هەڵنەگرێ کە هەڵنەساوە لە مەجلیسەکە لەبەری، وە خۆی بە شایانی ئەم هەڵسانە نەزانێ، وا نەزانێ بە ئەوەی کە ئەم پیاوێکە ئەبێ لە هەر شوێنیک دەر کە و خەڵک بە پێوە بوەستێ تا جەنابی دائەنیشێ، ئەم وەجهەی تیانە بێ، ئەم لایەنە دەروونیانەی لێ دەرکەین هەڵسانی قوتابی لەبەر مامۆستادا هیچ کات هیچ گرفتێکی شەرعی نییە وە جەنابیش ئەوە لە دڵی خۆت دەرکە. خوای گەورەش زاناتره
لینک