09/11/2025 - 07:35 AM
61 بینراو

وەرگرتنی کرێ لە بری کەفالەت کردن.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێت: من برادەرێکم مۆبایل ئەدات بە قیست، ئەگەر من مشتەری بۆ ببەم و بە کەفیلی ببم بۆ مشتەریەکە، سەدا (10٪)ی خێری قیستەکە دەدا بە من، لە حاڵەتێکدا مشتەریەکە پارەکە نەدا، ئەبێت من پارەی قیستەکە بدەم. ئایا ئەو پارەیەی من وەری ئەگرم بۆ کەفیلەکە حەرام ئەبێت؟ ئایا ئەو پارەیە ئەبێت بە سوو؟

وەڵام

ئەم مامەڵەیە بەڕێزان دوو تەوەرە:  تەوەرێکیان دۆزینەوەی موشتەرییە. تەوەرێکیان کەفالەت کردنی مشتەرییەکەیە. ئەم بەڕێزە بۆ وەرگرتنی پارە لە دۆزینەوەی مشتەری هیچ گرفتی شەرعی نییە، تۆ مافی خۆتە هەر مشتەرییەک بدۆزیتەوە وە بینێری بۆ لای کابرا، کابرا بڕێک پارەت بداتێ، ئەمە گرفتی شەرعی نییە و سەمسەرەیە. مەسەلەی کەفالەتەکە حەرامە،بۆ؟ چونکە کەفالەت لە عوقودی تەبەڕوعاتدا وەکوو قەرز وایە، کە تۆ ئەبی بە کەفیلی کابرا نابێ لە موقابیلی کەفالەتەکە پارە وەربگری، تۆ ببە برا بەڕێزە بڵێی "من ئەبم بە کەفیلت بەڵام هیچم ناوێت لە موقابیلی کەفالەتەکە، بەس عمولەی ئەوەم بدەرێ کە من موشتەریم بۆ دۆزیوتەتەوە ". کەفالەتەکە لە عەقوودی تەبەڕوعاتدا، شەرعەن دروست نییە ئینسان پارەی لە موقابیلدا وەربگرێت، بەڵام سەمسەرەکە عەقوودی موعاوەزاتە، دروستە ئینسان پارەی لە موقابیلدا وەربگرێت. لەبەر ئەوە ئەم مەوزوعە یەکلا بکەرەوە، بۆ کەفالەت هیچ وەرمەگرە، وە عەقدەکەش هیچ تێکەڵ مەکە، مەڵێ من بە تێکەڵی لە موقابیلدا وەردەگرم، ھیچ لە بەرامبەر کەفالەتدا وەرنەگرە، وە نابێت بە سوو کەفالەتەکە، بەڵام حەرامە وەریبگرین. لەبەر ئەوە کاری وا مەکە، وە بە شێوازێکی تر موعاملەکە دابڕێژنەوە لەگەڵ خاوەنی دوکان و کۆمپانیاکە، بڵێ من مشتەریت بۆ دێنم پارەم بدەرێ، ئەگەر کەفالەتیم کرد هیچی زیاترم ناوێت، نەش بووم بە کەفیلی، هەر ئەو عەمولەیەم ئەوێت کە لێی وەردەگرم لە موقابیلی فرۆشتنی مۆبایلەکەیە

لینک