بڵاوکردنەوەی قورئان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
بەڕێزێک ئەپرسێ: ئایا دەستنوێژ بە قسە دەشکێت؟ بۆ نموونە کەسێک غیبەتی کەسێکی تر بکا یان قسەیەک بە کەسێک بڵێ، وەکوو تەعلیق، یا وەکوو قسەیەک، جوێنێک، قسەیەکی ناشرین، ئایا هیچ فەرموودەیەک یان قسەیەک هەیە لەسەر ئەم بابەتە؟ چونکە هەندێک کەس دەڵێن بە غیبەت دەشکێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هیچ دەقێکی شەرعیمان لەسەر ئەم بابەتە نییە، کە غەیبەت یا قسەی نا ناشرین، یا بوختان کردن دەستنوێژ بەتاڵ بکاتەوە، ئەوەی هەمانە هەندێک ئەثەرن، یەکێک لەوانە لە خاتوو عائیشەوە ئەگێڕدرێتەوە، وە هەندێک لە سەحابەی پێغەمبەر (ﷺ)، خاتوو عائیشە فەرموویەتی (يتوضأ أحدكم من الطعام الطيب، ولا يتوضأ من ااكلمة الخبيثة يقولها) فەرموویەتی: (ئێوە کابرا ئەچێ لە خواردنێکی باش کە ئەیخوا دوای دەستنوێژ ئەگرێتەوە 'بۆ نموونە لە گۆشتی حوشتر، کە دەق هەیە لەسەر ئەوەی کە دەستنوێژی لێ بگیرێتەوە ئەگەر کەسەکە بیخوا'، فەرموویەتی ئێوە ئەچن دەستنوێژ دەگرنەوە، بەڵام کابرا سەد قسەی ناشرین ئەکا دەستنوێژی لێ ناگرێتەوە. وە عەبدوڵڵای کوڕی عەباس فەرموویەتی: دوو جۆر حەدەث، واتە دوو جۆر دەستنوێژ شکاندن هەیە، فەرمویەتی: دەستنوێژ شکاندنێک هەیە لە دەمدا، وە دەستنوێژشکاندنێک هەیە لە خەودا، فەرموویەتی دەست نوێش شکاندنی دەم لە دەستنوێژ شکاندنی خەو کاریگەرترە)، مەبەستی پێ درۆ و غەیبەت بووە ئەم دوو قسەیەی ئەم دوو سەحابییە بەڕێزە نابن بە دەق، وە حوکمی دەقیان نییە، وە ئەمانە لەسەر ئینسان واجب ناکەن، ئەگەر قسەی خراپ بکات دەستنوێژ بگرێتەوە، ئەگەر شێوازی قسە خراپەکە قسەی وروژێنەر بوو لە بیستن، یان لە کردنیدا ئەم ئەمە باشتر وایە ئینسان دەستنوێژی لێ بگرێتەوە، چونکە گومانێک هەیە بەوەی کە ئەم ئەم قسە ورووژێنەرانە حاڵەتی ورووژاندن وە تەڕایی بۆ ئینسان دروست بکەن، لەوانەیە ئینسانەکە هەست بە خۆی نەکا، لەبەر ئەوەی ئینسان لەم جۆرانە دەستنوێژ بگرێتەوە، بەڵام درۆیەکی هاکەزای یا غەیبەتێک لە مەجلیسێکدا ئەکرێ ئەمانە دەستنوێژ بەتاڵ ناکەنەوە، واجب نیە ئینسانەکە دەستنوێژ بگرێتەوە، خۆ ئەگەر دەست نوێژی گرتەوە ئەمە لە بابی فەزائیلی ئەعمال دایە، چونکە دەستنوێژەکە تاوانەکان ئەبەن، تاوانەکان ئەشۆنەوە لە ئینسان، ئەگەر ئینسانەکە خۆی حەزی کردووە "ئێمە غەیبەتمان کردووە لە مەجلیسەکەدا و قسەی نەشیاومان کردووە با دەستنوێژ تازە بکەینەوە" ئاساییە، ئەگەر کەسێک گوتی "وەڵا من دەستنوێژم هەیە و نایشۆمەوە" دەستنوێژی ئەو بەو قسە خراپانە نەشکاوە وە واجب نییە دەستنوێژ بگرێتەوە خوای گەورەش زاناتره
لینک