09/11/2025 - 07:45 AM
47 بینراو

حوکمی تەڵاقی سێ بەسێ.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: دکتۆر پرسیارێکم هەیە هەرچەند کات تێپەڕ بووە بە سەر ڕووداوەکە بەڵام  هەر گومانم لە ئیشەکەدا هەیە، ئەڵێ: پێش ساڵ و چەند مانگێک لەگەڵ هاوسەرەکەم کێشەمان بۆ دروست بووە، (مێردەکەی دیارە زۆر تووڕە بووە و سێ بە سێ تەڵاقی خستووە،ئەمان لە دەرەوەی وڵات دەژین دیارە، پرسیار لە مامۆستای ئایینی بەڕێز کردووە، مامۆستا ئایینەکە فەتوای بۆ داوە کە یەک تەڵاقی پێکەوتووە)، ئەڵێ ئەو کات من سکم هەبووە وتویانە پێش خۆی منداڵەکە لە دایک بێت پیاوەکە ئەبێت بتباتەوە لای خۆی وە ڕەجعە بکاتەوە، وە بەوە تەڵاقەکە چاک ئەبێتەوە، دوو تەڵاقمان ئەمێنێت دوای ئەوە، چونکە حاڵەتەکە تووڕە بوون بووە بۆ سێ بە سێکە بە سەریەکدا خوراوە، پێی وتووە (سێ بە سێ تەڵاقی کەوتبێ)، ئەڵێ: ئایا ئەم تەڵاقەی کە خوراوە هەمووی کەوتووە؟ چونکە گومانم بۆی هەیە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەوەی ئەو مامۆستا بەڕێزە وتویەتی بەڕێزان دەقیق بووە، ئەوەی ئەو پێی گوتوون هیچ گومانی تیا نییە، تەڵاقی سێ بە شێکە کە لە تووڕەبووندا گوتویەتی و سێ بە سێی بە یەک جار بەکارهێناوە ڕەئی ڕاجیع وایە کە یەک تەڵاقی پێ کەوتووە، وە دواتریش پێش دا بە نانی سکەکە وەبەر لەوەی تەڵاقەکە بێ بە بائین چویتەتەوە لای هاوسەرەکەت عەلاقی زەو جێکەتان هیچ گرفتی شەرعی نییە، ئەو جارە کە پیاوەکەت ئەو تەڵاقەی خواردووە یەک تەڵاقی پێکەوتووە، دوو تەڵاق ماوە لە بەینتانە، دەستی پێوە بگرن کە ئەم تەڵاقانە نەکەون و پەیوەندیەکە یان هیچ گرفت و گومانی ناوێ خوای گەورەش زاناترە

لینک