لەشگرانی لە خەودا بەبێ بینینی تەڕایی.
بەڕێزێک ئەپرسێ: من جاری وا هەیە لە خەومدا کە خەو ئەبینم (دیارە خەوەکانی خەوی ئەڵێ لە ڕووی سێکسیەوە خەو ئەبینم، تووشی حاڵەتی ئۆرگازم ئەبێ دیارە کەسەکە، وە بە خەیاڵی خۆی لە خەوەکەیدا خۆی تەڕ کردووە، وە وەکو ئینسان حاڵەتێکی سروشتی تووشی حاڵەتی خەو بینین بووە)، ئەڵێ: بەڵام کە لە خەو هەڵئەسەم هیچ تەڕاییەکم نییە وە گیانم وشکە ئایا پێویست بە غوسڵ ئەکا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: نەخێر، هەر کەسێک لە خەوا، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: (إن الماء من الماء)، واتە: ئاو لە ئاوە،ئەگەر کەسێک هەستا خەویشی نەبینی بوو، بەڵام تەڕایی هەبوو پێویستە خۆی بشوا، ئەگەر کەسێک خەوی بینی کە هەڵسا تەڕایی نەبوو پێویست ناکا خۆی بشوا، وە تەنانە جاری وا هەیە تۆ دەڵغەت هەیە خەوت بینیوە یان خەوت نەبینیووە، کە چێکی خۆت دەکەیتەوە تەڕایەکە وشک بۆتەوە، بەس بە جلەکانەوە دیارە تەڕایەکە، هەر ئەبێ کەسەکە خۆی بشوا، بۆیە گەر ئینسان ئەگەر گومانی بۆ دروست بوو ئەبێ چێکی خۆی بکاتەوە، جلەکانی بکاتەوە بزانێ ئەثەری تەڕایی کە وشکیش بووبێتەوە بە جلەکانەوە هەیە، ئەگەر بینی ئەو کاتە واجبە خۆی بشوا یا تەڕایەکەی بە فیعلی هەبوو واجبە خۆی بشوا، ئەگەر دڵنیاش بوو لەوەی کە خەوی بینیوە وە تۆ گەشتۆتە حاڵە ی ئەوەی کە لایەنی سێکسی تەواو تەواو بووە، بەڵام هیچ تەڕاییەک نییە لە ئەرزی واقیعە وە جلەکانیش هیچ ئەسەرێکیان پێوە نییە ئەمە غوسڵەکەی واجب نابێت
لینک