پەیداکردنی پارە لە ڕێی لایڤی تیک تۆکەوە.
پەیداکردنی پارە لە ڕێی لایڤی تیک تۆکەوە. گشتی بەڕێزێک ئەپرسێ: ڕێگایەكی باو پەیدا بووە کە خەڵک لە ڕێوە پارەی پێ پەیدا دەکەن ئەویش لایڤی تیکتۆکە، ئایا ئەو پۆینتەی تیکتۆک ناچێتە ڕیزی پارەی ئەلکترۆنیەکان، کە هەموویان بەڕیبا لە قەڵەم دراون، بە تایبەتی لایڤی دوو کەسی، کە چەندین ناویان لێناوە وەکوو تەحەدا، چاڵێنچ.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمانە بەڕێزان من پێشتر وەڵامی ئەم جۆرە بابەتەم داوەتەوە، ئەمانە بە مەرجێک بابەتەکە بابەتی شەریعی بێ وە دەعوی بێ وە چاکسازی بێ وە بونیادنەر بێ وە پەروەردەکاری بێ بۆ گەنج، پەیداکردنی پارە بەم جۆرە لایڤانە گرفتێکی شەرعی نییە، بەڵام بە مەرجێ کەسەکە بەینی خۆی و خوا مەبەستی پارە پەیاکردن نەبێ، مەبەستی خزمەتی دەعوە بێ، پارەیەکیش لەو ڕێگەیەوە دێتەوە لە کۆمپانیاوە هیچ گرفتێکی شەرعی نیە، ئەمە برەو دانە بە کاری دەعوی و کاری بانگخوازی، وە ئەمە ناچێتە بواری پارەی گریمانەیی و دراوی ئەلیکترۆنی، چونکە ئەم پارانە پارەی فیزیکین شتیان پێ ئەکڕدرێ، پۆینتەکان کە ئەدێن دوای بە پارەی فیزیکی وەردەگیرێنەوە، لەبەر ئەوە ئەمە حەرام نییە بە مەرجێک لایڤەکان وەکو عەرزم کردن شتی بونیادنەر بێ، بەڵام قسەی بەتاڵ و بێ مەعنا و سووکردنی یەک و هەندێک چالێنجی ڕووخێنەر یا چالێنچ کە پڕە لە قسەی نەشیا و ئەمانە بە تەئکید حەرامن، بونیادی مرۆڤەکە وە کەسایەتی مرۆڤەکەی پێ ئەڕووشێ، پێ ڕووخێ، ئێ سووکایەتی پێکردنە لە پێناو پەیدا کردنی پارە، بێ ڕێزیکردنە، بڵاوکردنەوەی کولتورێکی خراپە لەناو گەنج و مناڵی خەڵکدا بۆ ئەوەی بەو شێوازە پارە پەیدا بکەن، یا بۆ نموونە خۆڕووتکردنەوەی کەسێک یا بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاو یان قسەی نەشیاو هەموو ئەمانە حەرامن، وە هەموو ئەمانە پارە پەیاکردنەکەشیان چیان پێ پەیا بێ هەمووی حەرامە و دروست نییە. - خوای گەورەش زاناترە
لینک