لەبەرکردنی ئەو جلانەی وێنەی ئاژەڵیان لەسەرە.
لەبەرکردنی ئەو جلانەی وێنەی ئاژەڵیان لەسەرە. گشتی بەڕێزێک ئەپرسێ: ئەڵێ ئەو جلەی لە بەری ئەکەم وێنەی ورچی ئەفلام کارتۆن، یا دەموچاوی لەسەرە ئایا بۆ کاتی نوێژ دروستە، چونکە جلی نوێژیش لەبەر ئەکەم لەگەڵیدا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هەر ئەسڵەن بەڕێزان ئەم ورچانە ئەگەر وێنەی فۆتۆ بن کێشەی نییە، وێنەی کێشراوی دەست بن حەرامە، وە هەم وێنە کێشانەکە حەرامە وە هەم لەبەرکردنی جلەکە حەرامە بە تایبەتی بۆ نوێژ کە حەرامترە، تۆ ناکرێ بە جلێک کە حەرامی پێوە بێ نوێژی پێوە بکەی، ئەم جلانە ئەگەر وێنەکە وێنەی فۆتۆ بێ باشە ئەسڵ وایە باشتر وایە نوێژی هەر پێوە نەکەی، وە ئینەما بە جلێکی سادەوە نوێژ بکەی، چونکە ئەو جلانە سەرنج ڕاکێشن، وە لەوانەیە سەرنجی کەسی بەرامبەر بە لای خۆیان ڕابکێشێ، بەڵام ئەگەر جلی بە سەردا لەبەربکەیت و جلەکە بکەوێتە ژێرەوە و دیار نەبێ ئەوە ئەگەر وێنەکەش فۆتووە بێ وەکو عەرزم کردن ئەوە گرفتێکی شەرعی نیە، بەڵام لە کاتی دەرکەوتنی وێنەکەدا باشتر وایە نوێژی پێوە نەکەی، خۆ ئەگەر وەکو عەرزیشم کردن وێنە یان کێشراوی دەست بن، دروست کراو بن بە دەست و ورچی کامل بن نەک تەنها بەشێکی یان سەری ورچەکە بێ ئەو کاتە ئەمانە خۆی بۆ خۆیان هەر لە خۆیاندا وێنەکردنەکە حەرامە، لەبەرکردنی جلەکەش هەر حەرامی ئەکا.
لینک