09/11/2025 - 07:56 AM
90 بینراو

وەرگرتنی بڕی قازانجی دیاریکراو لە مامەڵەدا.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: من یەک دەفتەر دۆلارم هەبێ بیدەم بە کەسێ بۆ ئەوەی کاری پێوە بکا، ئەو ساڵانە بەرامبەر ئەم بڕە پارەی بیست وەرەقم پێ بدا، ئەم کارە حەڵاڵە یان نا؟

وەڵام

وەڵام بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر حەرامە، چونکە ئەمە موزارەبە نییە، کە تۆ پارەی پێ ئەدەی نابێ قازانجێکی دیاری کراوی لێ وەربگرێ، بڵێی "ساڵانە بیست وەرەقە یان سی وەرەقەم ئەوێ"، پارەی پێ ئەدەی ئەڵێ ئەبین بە شەریک بە نیسبە، نیسبەکە لە سەد؛ پێنجە، لە سەدا دەیە، لە سەدا پانزەیە، وە قازانجەکەش دیاری کراو نییە، لەوانەیە قازانج بکا لەوانەیە قازانج نەکا، کەواتە ئێمە ئەڵێین ئەم موعامەلەیە بەم ڕێکەوتنە شەرعی نییە ئەبێ ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێتەوە، ڕێکەوتنەکە بە شێوازێکی تر بکرێ، بەو شێوازە بێ کە جەنابت بڵێی ئێمە ئەبین بە شەریک لە ساڵانەدا جەرد دەکەن سێ مانگ جارێک جەرد دەکەن بە نیسبەی شەڕاکەت لە قازانجدا بۆ نموونە لە سەدا دەی بۆ تۆ لە سەدا نەوەت بۆ من، بە عەکسەوە لە سەدا نەوەد بۆ تۆ لە سەدا دە بۆ من، هەرچۆن خۆتان ڕێ ئەکەون، بەڵام رەبحی مەقتوع نا، چونکە ڕیبحی مەقتوع ئەبێ بە ڕیباو ئەبێ بە سوو، ئەوە حەرامە. خوای گەورەش زاناتره

لینک