مافی بەخێوکردنی منداڵ پاش جیابوونەوەی دایک و باوک.
بەڕێزێک ئەپرسێ: لە کاتی جیابوونەوەی ژن و مێرد مناڵ ئەدرێ بە دایک یان باوک بەخێوی بکا؟ لەڕووی شەرع و قانونەوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: . لەڕووی قانونەوە، ئەوەی قانون ئیشی پێ ئەکا کە هەر لە شەرعەوە وەرگیراوە بەڕێزان، ئافرەت کە لە مێردەکەی جیا ئەبێتەوە مناڵ ئەدرێ بە دایک تا تەمەنی (11) ساڵان، واتە تا (11) ساڵ مناڵەکان لای دایکیان ئەبن، باوک بۆی نییە وەریان بگرێتەوە، تەنانەت ژنەکە شوویش بکاتەوە بە هەندێک مەرج هەر قانوون لێی ناسەنێتەوە، شەرع لێی ناسنێتەوە، بەمەرجێ مناڵەکە لای باوە پیارەکە دەستێکی ئەمین بێ، وە تەعەهود بدا بە مەحکەمە کە باش ئەبێ لەگەڵ مناڵەکەدا، وە مەحکەمە قەناعەتی بۆ دروست بێ کە مانەوەی مناڵەکە لای دایکی لە موسلەحەتی مناڵەکەیە، بەم مەرجانە دوای شوکردنەوەش مناڵ تا (11) ساڵ هەر لای دایکی ئەمێنێتەوە، لە (11) بۆ (15) ساڵ ئەدرێ بە باوک، لە (15) بۆ (18) بە مەحکەمە، یەعنی بە تەقدیری مەحکەمە بۆ مەسڵەحەتی مناڵەکە وە پرسی مناڵەکە خۆی مەحکەمە یەکلای ئەکاتەوە بیدا بە کامیان، لە (18) ساڵ مناڵەکە حور دەبێ لای کامیان بمێنێتەوە. بەڵام تا (11) ساڵی ئەوەی کورد پێی ئەڵێ لە خەم ئەڕەخسێ مناڵەکە لای دایکی ئەمێنێتەوە، باوک بۆی نیە لێی بسەنێتەوە خوای گەورەش زاناترە لینک
لینک