چۆن ببینە کەسێکی ناوداری کۆمەڵگە؟.
بەڕێزێک ئەپرسێ: من تەمەنم (18) ساڵە دەمەوێت ببم بە یەکێ لە گەنجە کاریگەرەکانی کۆمەڵگا، خۆتان ئاشنا بە ژیانی ڕۆژانە چۆن پەرتەوازەیی دروست بووە، چۆن و لە چی دەست پێ بکەم بۆ ئەوەی ببمە پێشەنگ، وە بۆ ئەوەی هەندێک گەنج ببن بەو خەڵکانەی کە کاریگەرییان بۆ دروست بێ وە بتوانن قەناعەت لەسەر کەسی بەرامبەر دروست بکەن وە قەناعەتیان پێ بگۆڕن بە تایبەتی بۆ ئاراستەکردنیان بۆ دینی حەق کە ئیسلامە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام هەرگیز بەڕێزان لە ئێستادا هەوڵ مەدەن بۆ ئەوەی ببی بە پێشەنگ و کاریگەر، ئەوە نیەتێکی خراپە، نیەتیەکی خراپە ئێمە لە ئێستاوە..، ئەمە بەڵایەکی گەورەی تووشی گەنجەکانی ئێمە بووە هەوڵی بە ئەستێرە بوون و بە پێشەنگ بوون و بە کاریزما بوون و ئەم هەوڵانە لە مێشکی خۆتان دەربکەن، هەوڵ بدەن خزمەتکار بن، هەوڵ بدەن تەوازوحتان هەبێ، خاکی بوون، هەوڵ بدەن چۆن بتوانن خزمەت بکەن، هەوڵ مەدەن چۆن بتوانن دەرکەون، چونکە ئەم نیەتە پاکە ئەم نیەتە سافە بە خزمەت کردن ئەم نیەتە سافە بە خاکی بوون، ئەم نیەتە سافە بە خوا لە خۆ ڕازیکردن، دوای ئەوەی تر بەدەست ئەخات، بەس نیەتە خراپەکە بەوەی کە "من بۆیە هەوڵدەدەم ببم بە پێشەنگ، ببم بە سەرکردە، ببم بە سومبول، ببم بە کەسێک لە کۆمەڵگادا، دوایی ئەگەر کاری باشیش بکەی نیەتە خراپەکە سەری کارە باشەکەیشت ئەخوا، لەبەرئەوەی ئێمە ئەڵێین ئەم برا بەڕێزانەی ئێمە، هەر بەڕێزێکی تر ئەیەوێ با هەوڵی خزمەتکاری بدات، با هەوڵی ئەوە بدا خۆی پێ بگەیەنێ بۆ ئەوەی ببێ بە خزمەتکارێکی باش، ببێ بە ئاراستەکارێکی باش، پەروەردەکارێکی سەرکەوتوو، نا بەو نیەتە مناڵی خەڵک، نەوەکانی داهاتوو لە کاری بەد، لە خووی بەد، لە ئەفکاری بەد بپارێزین، بەم هەوڵە با ئیش بکەین بەم نەفەسە با ئیش بکەین. ئەگەریش ویستمان ئەمە بکەین بەم نەفەسە خزمەتگوزاری و خوا لە خۆڕازیکردنە ئەو کات لە کوێوە دەست پێ بکەین؟ ئەو کاتە با گرنگی بدەن بە بواری سپۆری و تایبەتمەندییەکانی خۆمان، هەموومان نەیەن هەوڵ بدەین ببین بە فەقیهـ و ببین بە مامۆستای ئایینی و ببین بە شارەزا لە شەرعدا، هەر یەکەمان لە بواری خۆماندا خزمەت بکەین، تۆ پزیشکی، کۆمەڵگا چەند پێویستی بە مەلایەکی شارەزا هەیە ئەوەندەش پێویستی بە پزیشکە، شتێکی شارەزا هەیە ببە بە فیزیاییەکی شارەزا، کیمیاییەکی شارەزا، دەروونناسێکی شارەزا، پزیشکێکی شارەزا، کۆمەڵناسێکی شارەزا، ئابووریناسێکی شارەزا، هەر یەکەمان لە بواری خۆماندا بە هەموومان کۆمەڵگەمان پێ ڕائەگیرێ، بە هەموومان کۆمەڵگەمان پێ گەشە پێ ئەدرێ، بە هەموومان کۆمەلگەمان پێ ئەپارێزرێت، واتە با کەس ئەو هەوڵی ئەوە نەدا تۆ جێگەی من مەگرەوە منیش جێگەی تۆ ناگرمەوە، هەریەکەمان لە بواری خۆماندا وە هەمووشمان بە قەدەر نیەتەکانمان وە پاکی نییەتەکانمان وە بواری دڵسۆزیمان سوودمەندین و بەهرەمەندین وە پاداشت وەردەگرین لە لای خوای پەروەردگار، عیلمی مامۆستایەکی ئایینی، عیلمی شەرعی چەند گرنگە باوەڕتان هەبێ فیزیاش ئەونە گرنگە بۆ کۆمەڵگا، کیمیاش ئەوەندە گرنگە بۆ کۆمەڵگا، کۆمەڵناسیش ئەوەندە گرنگە بۆ کۆمەڵگا، کەواتە کۆمەڵگا بە هەموو ئەم باڵانە پێک دێ، لەسەر هەموو بۆ ئەم بنەمایانە دائەمەزرێ با هەر یەکەمان لە بواری خۆماندا هەوڵی خزمەت بدەین وە بۆ قیامەتی خۆمان هەوڵ بدەین، ئەو پسپۆڕیەی کە هەمانە قیامەتمانی پێ ئاوەدان بکەینەوە. بۆیە من ئامۆژگاریم بۆ ئەو برا بەڕێزانە، ئەو گەنجە بەحورمەتانە ئەوەیە کە هەر یەکەیان لە بواری خۆیاندا پسپۆڕی وەربگرن، خوا چ بەهرەیەکی پێداون لەو بەهرەیەدا پسپۆڕ بن کە خوا پێی داون، بە نیەتی خزمەتکاری نەک پێشەنگ بوون، هەوڵ بدەن تەوازوحتان هەبێ، خزمەتی خەڵک بکەن، هەوڵ بدەن ببن بە پردێ کە خەڵک پیا بەسەریدا بپەڕێتەوە، ببن بە چرایەک کە ئێو خۆتان بسووتێن بۆ ئەوەی ڕێگەی خەڵکی پێ ڕووناک بکەنەوە، ئەم نیەتە پاکانە لای خوا، لای خەڵک بۆ خۆشتان زۆر جێ ئەگرێ، بەڵام نیەتی پێشەنگ بوون هیچ جێناگرێ وە کردەوەکانیشتان بە هەدەر دەڕوا، وە زۆر کات ئەم نییەتە خراپە سەری کردەوە باشەکانی ئینسان ئەخوا، وەکو پێغەمبەر (ﷺ)، (ا ذئبان جائعان أرسلا في غنم بأفسد لها من حرص المرء على المال والشرف لدين)،ئەفەرمووێ: ئەگەر دوو گورگی برسی بەرەڵا بکەیتە ڕانەمەڕێک، دوو گورگی برسی، کە زۆر برسین، خۆمان ئەزانین لەو کاتەدا گورگ چەند شێتانە پەلامار ئەدا، ئەفەرمووێ (بەریان بدەیتە ڕانەمەڕی خەڵکێک دوو نیەتی خراپ بۆ کردەوەکان خەڵک، دوو نیەتەکە بۆیە ئینسان بیەوێ بە دینی پارە و پۆست پەیدا بکە، ئەم دوو نیەتە خراپە وەک ئەم دوو گورگە برسییە وان، چۆن گورگەکان ملی مەڕەکان ئەشکێنن، ئەم دوو نیەتە خراپەش ملی کردەوە چاکەکان خوای گەورەش زاناتره
لینک