ساغکردنەوەی ئەو کاڵایانەی نەخشی یاساغیان لەسەرە..
: بەڕێزێک ئەپرسێ: من لە ئەمریکا دەژیم وە لە ئیش ئەکەم، وەک مندوبی لای خۆمان، من بۆ کەسێک ئیش دەکەم کە ئیشتیراکی هەیە لەگەڵ کۆمپانیایەکی کێک دروستکردن، دەبێت بۆیان بفرۆشین، کۆمپانیا هەموو هەفتەیەک کێک دەنێرێت دەبێت بۆیان ساغ بکەینەوە لە بازاڕەکاندا، وە لەسەر ڕەفی بازاڕەکان دای بنێن، ئەم خاوەن ئیشتیراکە موسڵمانە و ئیشەکەشی داوە بە دەستی منەوە، من ئیشەکەی بۆ دەکەم کۆمپانیا هەفتانە پارەی خۆی دەباتەوە لەو کێکەی دەیفرۆشین بە ماڕکێتەکان، دوای ئەوە هەرچەند مایەوە لە پارەکە لە بەینی خاوەن ئیشتیراکەکە و من نیوە بە نیوە دابەشی دەکەین، ئەو کێکەی دەیبینە بازاڕەکان حەڵاڵە، خودی کێکەکە هیچ ماددەی حەرامی تیا نییە، بێجگە لەوە کێکەکە دەفرۆشین لە هەموو ساڵەکە کێکی ئاسایی و حەڵاڵە، بەڵام لە نیوەی مانگی هەشتدا، مانگی دە، کێکی هۆلۆوین دەفرۆشین کە حەڵاڵێک کێکەکە، بەڵام ڕەسمی هۆڵۆین و یادەکەی لەسەرە وە تایبەت بە یادەکە دروست کراوە، لە مانگی (10) بۆ مانگی (12) کێکی کریسمس دەنێرن کە ئەویش ڕەسمی بابە نوئێلی لەسەرە، دەبێت بیفرۆشین، وە دیارە ئەڵێ پاشان کێکی ڤاڵانتاین دەنێرن لە مانگی (12) بۆ نیوەی مانگی (1) ئەویش ڕەسمی دڵی لەسەرە بۆ یادی ڤاڵانتاینە، بێجگە لەو کێکانەی یادەکان لەسەرەوە باسم کرد من کە ئاسایەکانیش دەفرۆشم لەگەڵی، ئەڵێ تا چەند ئاساییە ئەم مامەڵەیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە دەڵێین فرۆشتنی ئەم جۆرە کێکانە لەو بۆنانەی کە باسی کرد حەرامە، چونکە ئەمە بەشداری کردنە لە کارێکی حەرام، وە وەکو خۆشی لە درێژەی پرسیارەکەیدا ئەڵێ (ئەو یادانەی باسم کرد هەمووی سێ بۆ چوار مانگی پێ دەچێت)، واتە چوار مانگ تۆ ئەم بابەتانە ساغ ئەکەیتەوە، کە یەکەم ئەمە بەڕێزان پشکدارییە لە لە کارێکە حەرام و ئێمە بە ناشەرعی ئەزانین، جەژنی سەری ساڵ، وە هۆلۆین، وە ڤاڵانتاین ئەمانە کۆمەڵێک بۆنەن ئێمە بە شەرعیان نازانین، تۆ دێیت پشکداری ئەکەی، کێک ئەفرۆشی بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئەم بۆنانە، ئەمە کارێکی حەرامە. خاڵی دووەم: ئەمە دەستبار و هەموو هاوکاری کردنە، کە خوا ئەفەرموێ:﴿وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإثْمِ وَالْعُدْوَانِ.﴾، ئەمە (الْبِرّ) و (التَّقْوَى) نییە، ئەمە (الإثْمِ) و (الْعُدْوَانِ)ە، ئەم بۆنانە بەڕێزان هەموومان ئەزانی جەنابیشی باشتر لەمن ئەزانی کەچی حەرام و مونکەرات و مەشروبخۆری و تێکەڵی و ڕووتبوونەوە و کاری حەرامی تیا ئەنجام ئەدرێ، ئێمە دێین بازاڕی ئەم جۆرە بۆنانە گەرم ئەکەین لەبەر ئەوەی ئەمە دیسانەوە بەم شێوازەش هەر حەرامە، بۆیە سەحابە ئەفەرموون: پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە تەشریفی هێنایە مەدینە بینی خەڵکی مەدینی دوو بۆنەیان هەبوو، دوو بۆنەی نیشتمانی، نەتەوایەتی، هۆزایەتی، ئەفەرموون موناسەبەیان تیا ئەگێڕا، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (أبدلكم الله بهما خيرا منهما..يوم الفطر ويوم الأضحى)، فەرمووی: (خوای پەروەردگار دوو ڕۆژی باشتری پێداون، کە (يوم الفطر) وە (و يوم الاضحى) یە، ئەم دوو جەژنە جەژنی ئێمەیە، لەبەر ئەو بەشداری کردن لەو بۆنانەیە بە هیچ شێوازێک شەرعی نییە، و ئیمامی ئیمامی شافیعی بۆ خۆی زۆر دژی ئەم بابەتە بووە، وە مەزهەبی شافیعی پێی وایە بەشداری کردن لە جۆرە بۆنانەیە کارێکی حەرامە، وە بە هیچ شێوازێک دروست نییە. ابن تیمیە دەربارەی ئەم بابەتە ئەڵێ: (إن الأعياد من جملة الشرع والمنهاج والمناسك التي قال الله تعالى {لكل أمة جعلنا منسكا هم ناسكوه} كالقبلة والصيام.)، ئەفەرمووێ: (جەژن شەرعە)، خوای گەورەش ئەفەرمووێ ئەفەرمووێ: ﴿لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ﴾، کەواتە ئەڵێ چۆن قیبلە شەرع دایێەنێ بۆنەکانی شەرع دایەنێ، جەژنەکان شەرع دایدەنێن، لەبەر ئەوە ئەڵێ بەشداریکردنی ئەو جەژنانە بە هەر شێوازێک بێ لە شێوازێک ئیقرارە بەو شەرعە باتینەی کە ئەوان هەیە، لەبەر ئەوە دروست نییە. تەنانەت عولەما فەرموویانە پیرۆزبایی لێکردن لەو بۆنانەیە حەرامە، ابن قەییم لە کتێبی ئەحکام و ئەهلی زیمەیا ئەفەرموێ: (وأما التهنئة بشرائع الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق، مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم)، (پیرۆزبایی کردن لە دروشمێکی کوفری کە حەرام بێ بە کۆی دەنگی زانایان حەرامە) (وأما التهنئة بشرائع الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق، مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم)، (ئەوەی پیرۆزبایی ڕۆژوویان لێ بکەی یا پیرۆزبایی جەژنیان لێ بکەی) لەبەر ئەوە ئەمە ئەڵێ (وەک ئەوە وایە کە تۆ پیرۆزبایی کڕنوش بردنی بۆ سەلیبێک لێ بکەی، کە ئەو کڕنۆش بەرێ بۆ سەلیبێک، تۆ پێی بڵێی پیرۆز بێ بێت، دەستت خۆش بێ کە کڕنۆشت برد بۆ ئەو سەلیبە، یا پیرۆزبایی تاوانێکی لێ بکەی کە پیاوێ بکوژێ، کەسێ پیاوێ بکوژێ بڵێی دەستت خۆش بێ کە کوشتت، پیرۆزت بێ، کارێکی باشت کرد، یا کەسێ زینا بکا تۆ ئەمەی لێ بکەی) پیرۆزبایی کردن لە کوفر کوفرە بەڕێزان، ئێمە ناکرێ پیرۆزبایی لە خەڵکێک بکەین کە کوفر ئەکا، ناکرێ پیرۆزبایی لە خەڵکێك بکەین کە خۆی ڕووت دەکاتەوە و کە تێکەڵی ئەکا و کە بۆ نموونە کاری حەرام دەکا، کە مەشروب ئەخواتەوە. لەبەر ئەوە کێک فرۆشتن لەم بۆنانەیە، وە هەر کێکێک بۆ ئەم ڕەمزانە دروست بکرێ، ئەگەر کێکەکان عام بن مەسەلەن تۆ کێ کێکت بۆ دێ لە ساڵ دوانزەی مانگ هەرم کێکە ئەفرۆشی، هیچ ڕەمزی عید میلادی پێوە نییە و هیچ هۆلۆوینی پێوە نییە و ڤاڵانتاینی پێوە نییە کابرا دێ بۆ خۆی بە بۆچی بەکاری دێنێ پەیوەندی بەمنەوە نییە، بەڵام ئەمانە تایبەت دروست بکرێن بۆ ئەو بۆنانە، وە بۆ ئەو بۆنانە لۆگۆ یا ئاڕم یا پەیکەری ئەو بۆنانەی لەسەر دروست بکرێ بە دڵنیاییەوە حەرامە خۆتان بپارێزن، ئەو چوار مانگە ئەو جۆرە کێکانە ساغ مەکەنەوە وە پێشیان بڵێن بە کۆمپانیا ئێمە موسوڵمانین، فرۆشتنی ئەم جۆرە کێکانە بۆ ئێمە شەرعی نییە، لەبەرەوە بۆمان مەنێرن، هەر ئەو کێکە تەبیعیانەمان بۆ بنێرن کە لە کاتەکانی تردا ئەیفرۆشین و بڵاوی ئەکەینەوە.
لینک