09/11/2025 - 08:52 AM
999 بینراو

مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای (DXN).

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئایا ئیشکردن لە کۆمپانیای (DXN) حەڵاڵە یان نا؟ تکایە بۆم مامۆستای بەڕێز تایبەت بە ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم شەریکەیە بدەن زۆر پێویستە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان کۆمپانیای (دی ئێکس ئێنDXN)، کۆمپانیای (کیونێت QNET)، کۆمپانیای (فۆرێڤەر FOREVER) هەموو ئەو کۆمپانیایانەی تر کە لە بواری نێت وەرک ماڕکێتین کار ئەکەن، وە بە نیە تورک مارکێتین کاڵاکانیان ساغەکەنەوە حەرامە، نەک لە یەک ڕووەوە لە دە ڕوەوە حەرامە، کە ئەمە سوو، قومار، دەست بڕین، درۆ، غەرەر، فێڵکردن، هەموو ئەمانەی تیایە، لەبەر ئەوە ئینسان خۆی نەخەڵەتێنێ بەڕێزان، ئێمە زۆر جارەکەم بەڕێزانەی کە قسەیان لەگەڵ ئەکەین ئەڵێ "نا کاکە دی ئێکس ئێن وەکو فۆرێڤەر نییە، فۆرێڤەر وەکو کیونێت نیە، کیونێت وەکو نازانم چی نییە"، کاکە هەموو ئەمانە یەک سیستەم کار ئەکا وەکو سیستەمی نێت ۆرک مارکێتینگ، وەکو ئەوە وایە بەڕێزان ئێمە بڵێین وەڵا کاکە خۆ ڕووتکردنەوەی ئافرەت حەرامە، ئافرەتێک بڵێ "وەڵا کاکە من تەنورەم لەبەرم دایە، ئەوی تر بڵێ وەڵا من حەزیم لەبەر دایە، ئەوی تر بڵێ وەڵا من سترێجم لەبەر دایە، هەمووی هەر خۆ ڕووتکردنەوەیە، یەعنی فەرق ناکا، ئەم بەڕێزانەش بەس کاڵاکان ئەگۆڕن، کە گۆڕینی کاڵاکان یان هەندێک وردەکاری موعامەلەکە ئەگۆڕن، ئینجا لەو سەرەوە بەرگێکی تری بەرئەکەنەوە ئەڵێ وەڵا کاکە ئەوەی ئێمەو ئەوەی ئەوان نیە، هەموو نێت وۆرک مارکێتینگێک حەرامە، وە هەموو نێت وۆرک مارکێتینگێک ئەوەی پێوترێ تەسویقی شەبەکی، یا بازاڕگەڕی تۆڕبەندی هەمووی حەرامە، کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێ، کەسیش خۆی نەخەڵەتێنێ بڵێ وەڵا ئەمە مەلا ئیشی تیا ئەکا، وەڵا ئەمە داعی ئیشی تیا ئەکا، وەڵا ئەمە خەڵکی موسڵمان ئیشی تیا ئەکا، بەڕێزان ئێمە حەق بە خەڵکدا ناناسین، خەڵک بە حەقدا ئەناسین، ئێمە سەیری حەق ئەکەین، حەق لە کوێ بوو سەیری ئەوەمان لە پێش چاوە، ئەوەمان پێش چاو نییە وەڵا ئەو فڵان کەسە لە هەر شوێنێ بێ حەق لەوێیە، شتی وا نییە، لە دینی شەرعدا، خوا بە پێغەمبەر ئەفەرمووێ: ﴿لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ﴾ (تۆش ئەی موحەممەد شیرک بکەی وەک هەر خەڵکێکی ئاسایی تر هیچ کردەوەیەکی باشت نامێنی) ﴿وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾، (وە لە ئەوە قیامەتیشدا زەرەرەومەند دەبی)، لەبەرئەوە خۆمان بەم ئەمانە هەڵنەخەڵەتێنی، وەڵا فڵان و فیسار لە فڵان کۆمپانیا هەیە، ئەوە بە هیچ شێوازێک شەرعیەتی پێ نادا، مامەڵەی بازاڕگەری تۆڕبەندی حەرامە، وە من کتێبم هەیە لەسەر ئەم بابەتە، وە ڤیدیۆیشم هەر بەڕێزێک حەزی کرد بچێتەوە هۆکارەکانی بزانێ، وە بشزانێ کۆمپانیاکان چۆن ئەم فێڵ و تڵەکەیە بۆ خەڵک ئەنێنەوە، وە چۆن بە حەرام پارەی خەڵک ئەخۆن، وە چۆن ئەم بابەتە سەرەکێشێ بۆ دەست بڕی وە خواردنی ماڵی خەڵک بە ناحەق. خوای گەورەش زاناترە

لینک