09/11/2025 - 08:55 AM
1273 بینراو

واژۆکردنی خوێندکاران لەبری یەکتر.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئەگەر کەسێک لە زانکۆ بێت و بۆ دەرسە نەزەرییەکان و عەمەلییەکانیش نەچێت، برادەرێکی لە جیاتی ئەو ئیمزای بۆ بکا، =وەل حەسڵ خوێندکاری بن دیوار)، ئایا هەردوو کەسەکە گوناهبار ئەبن، واتە برا دەرەکەی ئیمزا بۆ خۆی و ئەویش بکا؟ چونکە زۆربەی جار دکتۆرەکان حەقی خۆیان بە دەرسەکە نادەن، تەڵەبە نایەنە ژوورەوە، بە برادەرێکیان ئەڵێن ئیمزای بۆ بکا بە تایبەتی لەو بەشەی ئێمە کە پزیشکی گشتی یە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: (ئەمە کارەساتە بەڕێزان) ئەگەر پزیشکە بەڕێزەکان بۆ دەرس نەزەری و عەمەلیەکان نەچن دوای چۆن فێردەبن؟ مامۆستاکە بە کەڵک نایە ڕێکاری یاسایی تر هەیە تۆ بیگریتە بەر، ئەچم بە سەرۆکی بەش، ڕاگری کۆلێژ، بە سەرۆکی زانکۆ، ئەڵێم ئەم مامۆستا بەڕێزە بگۆڕە لێی تێناگەین، یا بە کەڵکی ئێمە نایە، بەڵام ئێوە فێری ئەم بەزمە ببن و نەچنە پۆلەوەو ئیمزا بۆ یەکتری بکەن ئەمە حەرامە بەڕێزان، وە تەزویرە، وە درۆکردنە، فێڵکردنە، چاوبەستکردنە، نا عەدالەتییە، هاوڕێکەی تۆ بۆچی بچێ لە ژوورەوە دانیشێ، تۆ لە کافێ دانیشی قاوەو نیسکافە بخۆیتەوە، ئەویش لە ژوورەوە دوو سەعات و نیو، دوایش تۆ ببی بە دکتۆر، ئەویش ببێ بە دکتۆر، نا بە هیچ شێوازێک ئەمە شەرعی نییە، وە ئەمە ئەچێتە بابی ﴿التَعَاوَن عَلَى الإثْمِ وَالْعُدْوَانِ﴾، ( هاوکاریکردنی یەکتر لەسەر کاری خراپە) ، دەستبار بوون لە کاری ناشەرعی و حەرامدا، لەبەر ئەوە وەک ئەو وایە کەسێک لە ئیمتیحاندا پێم بڵێ، یان بڵێ تخوا پێم بڵێرەوە یا قۆپیەکەی خۆتم بەرێ دوای ئەوەی کە خۆت تەواو بووی، هەموو ئەمانە لە بابی هاوکاری کردن لەسەر کاری حەرام، وە دروست نیە و شەرعی نییە هیچ کەسێک بیکا بەڕێزان. خوای گەورەش زاناترە

لینک