گێڕانەوەی قەرزی کەسێکی تر و وەرگرتنەوەی بەدراوێکی جیاواز.
بەڕێزێک ئەپرسێ: زۆر دەمێکە پرسیارم کردووە وەڵامم وەرنەگرتووەتەوە، (بەڕێزان من هەمیشە ئەم تێبینیم عەرزی جەنابتان کرتووە، لۆدێکی زۆر زۆرمان لەسەرە، باوەڕتان هەبێ بەڕێزان ئێمە پرسیارەکان زۆرن، ئێمە بەرنامەکەمان خۆتان ئەزانن بەو شێوازەیە کە هەفتەی ڕۆژێک بەرنامەکە پێشکەش دەکرێ، لەبەر زۆری بەرنامەکان نەبێ ئێمە حەز دەکەین هەر بەڕێزێک هەر کاتێ پرسیارەکە یەکسەر وەڵامی بدەینەوە، بەڵام بە هۆی زۆری پرسیارەکانەوە بۆ ئەوەی نەعەدالەتی دروست نەبێ، ئێمە مەجبوورین لە کاتی خۆیدا وە بە سەرە وەڵامی پرسیارەکان بدەینەوە، لەبەر ئەوە ئەم برا بەڕێزە گلەییەکەی بەجێیە، بەڵام تاوانی ئێمەی تیا نییە).
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:ئەم بەڕێزە ئەڵێ من کارمەندم لە دووکانێک، ئەم دووکانە وەک هەر ئەم دووکانە وەک هەر دوکانێکی تر قەرزی ئەکەوێتە سەر، بە پێی وەسل و بە پێی تێپەڕبوونی کات ئەو قەرزانە ئەدرێتەوە لە ماوەی سێ مانگ، ئێستا ئەم دوکانە قەرزاری یەکێک لە کۆمپانیاکانە بە نزیکەی هەشت هەزار دۆلار واتە هەشتا وەرەقە، بە پێی چەند وەستێک، کۆمپانیا ئەڵێ ئەگەر هەموو قەرزەکانم بۆ واسڵ بکەن لە ئێستادا واتە بیست ڕۆژ پێش ئەوەی کە وەختی خۆی بێ، ئەوە گەڵاتان بە (140) هەزار بۆ ئەشکێنمەوە کە بڕەکەی دەکاتە یانزە ملیۆن، بەڵام دوکان خۆی ئەم پارەیەی نییە بیدات، خاوەندوکان بە من ئەڵێ ئەگەر تۆ پارەت هەیە ئەو هەشتا وەرەقەیە بدەرەوە بە شەریکە، من لە ماوەی سێ مانگ هەشتا وەرەقەکەت ئەدەمەوە بە تۆ بە دینار، بە سیعری ڕۆژ، ئێستا من ئەو پارەیە واسڵ کردووە بە دینار، ئایا ئەم موعامەلەیە دروستە؟ هیچ کێشەیەکی نییە وە چووی ناچێتە سەر؟ تۆ هەشتا وەرەقەت داوەتەوە بە دینار، تۆ ئێستا قەرزی دۆلارت لای کۆمپانیا نیە، تۆ قەرزی دینارت لای کۆمپانیایە، ئەو دینارانەی کە داوتە بە هەشتا وەرەقەکە تۆ ئەو دیدارانەت قەرزە لای کۆمپانیا، چونکە تۆ ئێستا وەک خۆت دەڵێی من ئەو پارەیە واسڵ کردووە بە دینار، مادام واسڵت کردووە بە دینار تۆ قەرزت لایانە، ئەگەر دینارەکە بگۆڕیایەتەوە بە دۆلار وە دۆلارەکەت بدایە، ئەو کات کە ئەدا بە کۆمپانیای هەشتا وەرەقەت بدایە ئەو کاتە ئەمان ووت قەرزی دۆلار لەسەر کۆمپانیایە، کەواتە تۆ قەرزی دینارت لای کۆمپانیایە، لەڕۆژی ئەوەی کە کۆمپانیا پارەکانت ئەداتەوە، کۆمپانیا ئازادە بە دینار ئەداتەوە یا بە دۆلار، ئەگەر هەردووکتان ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کاتێ هەر قسێکت ئەداتەوە بیشکێننەوە بە دۆلار، بە سیعری ئەو ئەو ڕۆژەی کە پارەکەی تیا وەرەگریتەوە ئەمە شەرعیە، بەڵام تۆ لە ئێستادا ئەم دیناری کە داوتە لەسەر کۆمپانیای بخەمڵێنی بە هەشتا وەرەقە ئەمە حەرامە، وە ئەو کاتەیش کە کۆمپانیا پارە دێنێتەوە ئیجباری بکەی لە سەری بە (140) بۆت بشکێنێتەوە ئەمەش حەرامە، کەواتە تۆ ئێستا قەرزێکی دینارت لای کۆمپانیایە بۆ مەبلەغەی کە دەفعت کردووە، کۆمپانیا کاتی دانەوەی قەرزەکە بە دینار هێنایەوە مەجبوری وەری بگری، چونکە تۆ ئەو ڕێژەی قەرزە هەیە کە گۆڕیوتەتەوە لە ئێستادا، ئەگەر بە دۆلار هێنایەوە مەبلەغەکەی چەندی هێنایەوە بە سیعری ئەو ڕۆژەی کە دۆلارەکەی تیا ئەهێنێتەوە ئەیشکێنیتەوە بەو مەبلەغە و وەری ئەگری، نەک بە (140) هەزار بچی کۆمپانیا ئیجبار بکەی، بەم شێوازە قەرزەکەی کە داوتەتەوە شەرعیە وە وەرگرتنەوەی قەرزەکە شەرعیە، بە خیلافی ئەمە تووشی حەرام ئەبی وە مەیکە. خوای گەورەش زاناترە
لینک